English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هەردەم لە رێگە وئه‌رك وبه‌رپرسیارییه‌ سەختەكاندا پارتی،بارزانی فریادڕه‌س..
2020-10-27 [04:42 AM]

نوسینی : رێبوار حه‌مه‌لاو شوانى


گەلی كورد و سەركردایەتییەكەی لە پێناو بەدەسهێنانی مافەرەواكانی خەبات و قوربانیی زۆر بەخشیووە لە پێناو گەیشتن بە ئۆتۆمی ،فیدراڵی ، ریفراندۆمی سەربەخۆیی ،كوردستانێكی بەهێزتر و بەرەو بەئامانجەگەورەكە.تاكە هیوا كە گەلی كورد، نەك هەر لە باشووری كوردستان، بەڵكو لە هەر چوار پارچەی كوردستان بوونی ئەو قەوارە دەستوورییە كە لە هەرێمی كوردستاندا هەیە، ئەمە تاكە هیوایەكە بۆ پارچەكانی دیكەش ئەگەر هەر كوردێك بەڕاستی بیر لەوە بكاتەوە هەڵوەشاندنەوەی ئەو قەوارەیە لە قازانجدایە خزمەتێكی گەورەی داگیركەران و دوژمنانی كوردستان دەكات، بۆیە دەبێت هەموو لایەنەكان هەوڵ بدەن ئەو قەوارەیە بپارێزن، نەك كار بكەن بۆ لەناو بردنی، دوژمن بە هەموو شێوەیەك هەوڵدەدات ئەو قەوارەیە نەمێنێت، ئەوە دەمێنێتەوە لەسەر كورد بۆ خۆی، یەكڕیزی و یەگرتووی كورد و هێز و توانای كورد بۆ خۆی تا چەند دەتوانێت بەرگە بگرێت، تا چەند دەتوانێت خۆ بپارێزێت، راستە لە رابردوودا هەڕەشەی گەورە هەبوو، بەتایبەتی شەڕی داعش، توانیومان خۆمان بپارێزین
خەباتی بارزانیی بەدرێژایی بزاڤی رزگاریخوازی كوردستان هەموو كاتێ‌ لە نێو رێگە سەخت و دژوار برٍیووە لە پێناو بەدیهێنانی مافەرەوا زەوتكراوەكان و لەو پێناوەشدا قوربانیی زۆری بەخشیووە تا بە ئێستا .پارتی دیموكراتی كوردستان بە رێبەرایەتی مسعود بارزانی هەمان مێژوو و هەمان فیكر ورێبازی مستەفا بارزانی بەردەوامی هەیە، دەبینین ئێستا لە هەموو كاتێك زیاتر رەخنە لە پارتی دەگیرێت و، پارتییش لە ژێر زەبری مەرجە فەرزكراوەكانی فیكری مستەفا بارزانی-دا درێژەی بە نەفەسدرێژی و سینگفراوانیی خۆی داوە، ئەمە لەگەڵ ئەوەی رەخنەكانی ئەم سەردەمە وەك رەخنەكانی سەردەمی مستەفا بارزانی نین و گەلێك جار غەدریش لە پارتی دەكرێت، بەڵام مسعود بارزانی نەك هەوڵیداوە كە بەرپەرچی رەخنەكان بداتەوە، بەڵكو بە هەمان شێوازی بیركردنەوەی مستەفا بارزانی بڕیاری داوە دووبارە بارەگای بارزانی دابمەزرێنێتەوە، بۆ ئەوەی ئەم بارەگایە نەك هەر ببێتە هێزێكی مەعنەوی بۆ ئەوەی ئەركی سەرشانی پارتی سووك بكات، بەڵكو بۆ ئەوەیە ئەم بارەگایە ببێتە هێزێكی مەعنەوی بۆ هەموو حزب و لایەنە سیاسییەكان و یەكە كەی تاكەكانی كوردستان و بۆ ئەوەیە جیاوازییەكان پێكەوە ئاشت بكاتەوە و پێكەوە هەڵەكانی خۆمان راست بكەینەوە و خۆشگوزەرانی و ئاشتی و ئاسایش بۆ گەلی كوردستان دابین بكرێت.
ئامانجی ئێستای پارتی دروستكردن و بونیادنانەوەی نەتەوەیەكە، بۆ ئەم ئامانجەش پارتی لە سەر چەندین تەوەر كار ی كردوەو دەیكات بۆ ڕزگاركردنی كورد لە پەرتەوازەیی و دوبەرەكی و خۆچەماندنەوە بۆ بێگانە،لەم ڕوانگایەشەوە بڕوای وایە؛ چەندە پارتی بەهێز بێت، كوردستانێكی بەهێزترو سەربڵندترو خاوەن سیادەمان دەبێت، كورد چەندە لە ڕووی ئیداریی و سیستەمی خۆبەڕێوەبەرییەوە سەركەوتو بێت، زیاتر لە سەربەخۆیی نزیك دەبێتەوە، لە دروستكردنی دام و دەزگای ئەمنی و سەربازیی مۆدێرن و سیستەمی بەرگری چەندە بەهێز بێت، پایەكانی دەوڵەتبوون پتەوتر دەبن، لە ئابووری چەندە سەركەوتوو پێشكەوتوو بێت، هەنگاوەكانی گەیشتن بە سەربەخۆیی خێراتر دەبڕێت، لەدروستكردنەوەو پێشخستنی ئینسانی كورددا، لە ڕووی سیاسیی، فكری و كۆمەڵایەتی چەند سەركەوتوو بێت، زیاتر لەبەدەوڵەتبوون نزیكدەبێتەوە، چەندە بنەماكانی دیموكراسی و ئاشتی كۆمەڵایەتی و فكریی میانڕەویی پێكەوەژیان لەنێو گۆمەڵگەی كوردستاندا بەرجەستەتر بێت، كوردستان لە ئامانجە مەزنەكان نزیك دەبێتەوە كە ئەویش بەدەوڵەتبوونی كوردستانە. بۆیە بەهێزبوونی پارتیی وەك رێبازی كوردایەتیی و نیشتیمانپەروەری شكاندنی بەربەست و كۆسپەكان بوو بەرەو كوردستانێكی بەهێزتر و ئینجا هەنگاوە نانە بەرەو دوایین قۆناغ ئەویش بەدەستهێنانی مافی دەوڵەتبوونی كوردستانە ..





ئەم هەواڵە 6475جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad