English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پیلانگێری ،خیانەتكاری و گەمارۆ نەیانتوانی گەلی كورد بسرٍنەوە..
2020-11-01 [12:14 PM]

نوسینی : رێبوار حه‌مه‌لاو شوانى


99 ساڵە، دەسەڵاتدارانی بەغدا هەوڵی قڕكردنی گەلی كورد دەدەن ..یەكێك لەو نەتەوە سەرەكییانەی لەسەر خاكی ڕەسەنی خۆی، سەرەڕای هەموو جیاوازییەكانی لەگەڵ نەتەوەی عەرەب و تورك و فارس تووشی زوڵم و زۆرداری و هەوڵی سڕینەوەی شوناسەكەی بۆتەوە، ئەوا نەتەوەی كورد بوو، بە تەعریب كرا، خاكەكەی بەزۆر لكێنرا بەو دەوڵەتانەی ئێستا بە هەموو شێوەیەك، چ جەسەدی، چ دەروونی، چ سیاسی، چ رۆشنبیری، چ كۆمەڵایەتی و چ ئابورری مافەكانیان پێشێل دەكرێت.99 ساڵە عێراقی موەحەد بە زۆر پێكەوه لكێنراوە، نەتەوەكان بەزۆر تێكەڵی یەكتری كران، ناچار كران هەموویان بە عەرەبی و وەك عەرەب بیر بكەنەوە، ماف و ئازادییەكانیان پێشێل كران، سیستەمە یەك بە دوایەكەكانی حوكمڕانی لە عێراق هەموویان بە جۆریك لە جۆرەكان مافی گەلی كوردیان پێشێل كرد.گەلی كورد نە هیچ خێری لە حوكمی پاشایەتی وەرگرت نە لە حوكمی كۆماری، لە هەر پێنج عەهدەكەی كۆماری عێراقیش لە نێوان ساڵانی 1958تاكو 2020 و پێش روخانی رژێمی بەعس و نەمانی سەدام حوسینی دیكتاتۆر، نە خیری لە عەبدولكەریم قاسم بینی نە لە عەبدولسەلام عارف و عەبدولڕەحمان عارف و نە لە حەسەن بەكرو سەدام حوسێن.جگە لە ماڵوێرانی و ئاوارەیی و ئەشكەنجەو جینۆساید و ئەنفال و كیمیاباران كردن هیچیان بۆ كورد پێنەبوو.
سەرەڕای ئەوەی دەوڵەتە زڵهێزەكانی ئەو سەردەم و ئەوانەی بە مەبەستی رزگاركردنی مرۆڤایەتی و پێشێل نەكردنی مافەكانی مرۆڤ و ژێردەستە نەبوون، رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكانیان داناو بە سەدان رێككەوتننامەی دوولایەن و چەندین لایەنەیان واژۆ كرد، نقەیان لێوە نەهات و زۆربەی هەرە زۆریان لە بەرامبەر پێشێلكارییەكانی بەرامبەر بە كورد، بێدەنگیان هەڵبژارد.لە ساڵی 2003 و دوای نەمانی رژێمی بەعس و سەر لە نوێ كەوتنە سەر پێی عێراق، ئومێدێك بۆ كورد دروست بوو، بۆیە بە ئارەزوومەندانە و بە یەك رێزی چوویەوە بەغدا، بۆئەوەی هەموو نەتەوەو ئایین و مەزهەبێك و دەنگێك عێراقێكی دیموكراسی دروست بكەنەوە كە لەسەر بنەمای شەراكەتی راستەقینە بنیاد نرابێت.حكومەت و پەرلەمان و دەستووری عێراق دانران و بە زۆرینەش دەنگ بە دەستووری ساڵی2005 درا كورد ستونی سەرەكی سەر پێخستنەوەی عێراقی ئێستا بوو، ئەو عێراقەی كە جارێكی دیكە لە دایك دەبوویەوە، بە داخەوە بە نیوە ئیفلیجی لە دایك بوویەوە، چونكە نەیتوانی كورد، كە ستوونی سەرەكیی سەر پێخستنەكەی بوو، رازی بكات و نیەتی پاكی خۆی پیشانی كورد بدات.
دوای 15ساڵیش هەم دیسان دەسەڵاتی بەغدا بە هەمان عەقڵییەتی رژێمەكانی رابردوو و هاوبەش لەگەڵ داگیركەران خۆیان بە ئابڵوقەدان و داگیركردنی و سرٍینەوەی قەوارەی دەستووری هەرێمی كوردستان تاقیكردنەوە ، بەمەش جارێكی تر رووبەرووی بەرگریی قارەمانانەی هێزی پێشمەرگە و گەلی كورد بوونەوە و جارێكی تر تام شكست و ریسوا بوونیان چێشت . بۆیە دەبێ‌ دەسەڵاتدارانی بەغدا و پاڵپشتەكانیان ئەو راستیە بزانن كە ئیتر سەردەمی سرٍینەوەی دۆزی كورد بە سەر چووە و هیچ رێگەیەك لە بەردەم بەغدا نەماوە جگە لە جێبەجێكردنی مافەدەستوورییەكانی چونكە ئەگەر بەغدا بەردەوام بێ‌ لە خۆدزینەوە ، ئیتر دەستی گەلی كورد كراوەیە بۆ بریاردان لە سەر چارەنووسی خۆی ئەمەش مافە و واقعیە ..





ئەم هەواڵە 6226جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad