English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
‎دوای ئیدانەكردنی ( حكومەتی عێراق و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا) ئیتر هەرەسیان هێنا
2020-11-06 [11:09 AM]



نووسینی: رێكان سەباح

 


ئەو حزبانەی كە تەنها لە پۆست و پارە حازرخۆری سەرسفرەن، لەهەفتەی رابردوو هەموو میدیایان خستە خزمەتی پەكەكە بە تاوانبار كردنی پارتی، وە لەهەمانكاتیشدا رەوایەتیان دا بە ( هێرش بۆ سەر پێشمەرگە و رێگری كردن لە رێكەوتنی شنگال و تیرۆر كردنی بەرێوەبەری ئاسایشی سەرزێر و تەقاندنەوەی بۆری نەوتی كوردستان) تەنها بۆ دوژمنایەتیەكی پیسی ئەنتی پارتی بوون، هەوڵیاندا واوێنا بكەن كە ئەوە شەڕی نێوان پارتی و پەكەكەیە، بەڵام دواجار تووشی كەم عەقلی و شكەستی كورتبینی بوون، هەروەك چۆن هەموو جار ئەوە بەشیان بووە، كاتێك حكومەتی عێراق ( لەمەر رێكەوتنی شنگال و هێرشی پەكەكە هاتە سەر خەت و رایگەیاند" رێكەوتنی شنگال وشە بەوشە جێبەجێ دەكرێت، ئیدانی تووندی هێرشی پەكەكەشی كرد" هاتن گوتیان ما حكومەتی عێراق كێیە، وەزیری دەرەوەیان پارتیە و جێگری سەرۆكی پەرلەمانیان پارتی، واتا ئەوندە گەمژانە پێیان وابوو بەدوو پۆست پارتی بۆچوونێك بەسەر حكومەتی عێراقدا سەپاندووە، بێ ئەوەی بیر لەوە بكەنەوە ئەگەر وایە ئەوە لێهاتووتی تیمی پارتیە لەبەغدا، بەڵام ئەوانە تەنها بۆ قسەی سەر میدیا و نەبونی هیچ بیركردنەوەكیان لەگەڵ ئەوەی چی دەلێن دیسان شكەست بەشبوون" دوا بەدوای ئەوەش بەرەبەیانی ئەمرۆ كاتژمێر یەكی بەیانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بەتووندی ئیدانەی هێرشی پەكەكە بۆ سەر پێشمەرگە كردوو، راگەیاند كە هاوكاریشە بۆ ریشەكێش كردنی تیرۆر، ئەم بەیاننامەیە، ئیتر تەواو حزبە بچووكبین و بچووك ڕەنگەكان، ئێستا روو رەشی قۆناغێك بوون، كە نەتوانیان ئەو سەروەریە بۆخۆیان ببەن كە بلێن ئێمە بەرگری لەكوردستان و خەڵكەكەی دەكەین، نە توانیشیان شەرپێفرۆشتنی پەكەكە بكەنە شەڕی پارتی و پەكەكە، لەرێگای ئاراستەكراوەكانیان، كە هەموو لەسەر بودجە ئەو وڵاتە مووچەخۆڕی كۆمێنت نووسن، بەهەوای ئەوان كەوتنە قسە، گوایە ئەوە خەڵكی كوردستانە رەوایەتی دەدات بە پەكەكە، بەڵام لەبیریان كرد ئەوانە هەر خۆیان ئاراستەیان كردووە، رای گشتی كوردستان یەك پرسیار دەكات ئەویش ئەوەیە، ئەرێ پەكەكە چ كارەیە لە هەرێمی كوردستان؟ ئەوان ئەویان بیرچوو كە ئەوە پرسیاری حزبی نیە، بەڵكو پرسیاری گشتی گەلی كوردستانە.
ئەوان بیریان چوو كە هێزی پێشمەرگە نەك ناتوانرێت بە ناوی پارتێكی سیاسی بهێنرێت، بەڵكو هەر بەودرۆیەی خۆیان گیرۆدەی ئەوە بوون، لەوە تێنگەیشتن هێزی پێشمەرگە شەرعیەتی یاسایی و دەستووری هەیە، هێرش بۆ سەر پێشمەرگە لەچوارچێوەی یاسا و دەستوور (تیرۆرە) ئەوان نەیانزانی كە سەردەمی شەڕی (پەكەكە و پارتی) نیە، ئێستا پەكەكە یەك فیشەك بەئاراستەی پێشمەرگە بتەقێنێت، هەم عێراق و هەم ئەمریكا لەچوارچێوەی دەستوور و یاسا پابەند دەكات بە ناوهێنانی بەتیرۆر و پەكەكە دەخەنە بەر دەرگایەك هاتنەوەی تێدا نیە، ئەوان لەوە تێناگەن كە ئێستا شەڕی حزبایەتی نیە، بەڵكو شەڕی پێشمەرگە شەڕی هەرێمی كوردستانە، شەڕی دامەزراوە دەستوری و یاساكانە، ئاخر ئەوان لەوەدا بەهەڵە داچوون ئێستاش باجی كەم ئەقلیان دەبێت بدەن لەئاستی رای گشتی كوردستان.


 





ئەم هەواڵە 5941جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad