English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دەستوور لەنێوان پەرەی كاغەز و راستیەكاندا
2020-11-14 [09:20 AM]



نووسینی: د.  مەیادە نەجار

 


كاتێك هاوپەیمانان لە نیسانی 2003دا عێراقیان ڕزگاركرد، زۆربەی جیهان لەچاوەروانی لەدایكبوونی سیستەمێكی مودێرن بوون لەولاتێكی رۆژهەلاتی ناوەراستدا، لەو نێوەنده دا سەرەتا بۆ چارەسەركردنی كێشەكان تارادەیەك هاوڕاییەك لەنێوان سەرجەم پێكهاتە سەرەكیەكان (كورد و شیعە و سوونە) هەبوو،كوردیش هەمیشە وەك پردێكی پەیوەندی لەنێوان گشت پێكهاتەكانی عێراق كاری دەكرد،  سەركردە سیاسیەكانی كورد رۆڵیان لەچارەسەركردنی پرسە ئالۆز و مەترسیدارەكاندا دەبینی.
هەروەها دەستووری  نیشتمانی عێراقیش كەزادەی بیری هەموو پیكهاتەكان بوو، تارادەك چاوەروان دەكرا وەك چەترێك بێت بۆ كۆكردنەوەی  هاولاتیانی عێراق، لەم چوارچیوەیەشدا سەرجەم هێزە سیاسی و نەتەوەییەكان پیداگرییان لەسەر جێبەجێكردنی پرەنسیپی كۆدەنگی نیشتمانی(تەوافوق) بۆ چارەسەری كێشەكان دەكردەوە.
فەرامۆشكردنی كۆدەنگی نیشتمانی
خودی دەستووری عێراقیش بەهەماهەنگی و كۆدەنگی نیشتیمانی نووسرا، هەروەها لەخودی دەستووریشدا باسی  بابەتی هەماهەنگی گشت پێكهاتەكان كرا، ئەمەش زیاتر بۆ ڕەچاوكردنی ئەو ڕەوشە سیاسیە ئالۆزەی كەعێراق  وەك ولاتێكی پر لەقەیران پێدا تێدەپەرێت، بەتایبەتی لەدوای 2005 كاتێك رەوشی ئەمنی و سیاسی عێراق بەگشتی و بەرەودارمان دەچوو، كورد رۆلێكی زور كاریگەری لەپاراستنی رەوشی سیاسی ئەم ولاتە بینی و بەو هیوای كە عێراقی نوێ ببیتە نموونەیەكی جوان لەدەوڵەتداری و پاراستنی شكۆی هاولاتی  بوون، بەلام ئەوەی بەدی دەكرا، هەر لەسەرەتاوە زۆر لەسەركردە شیعەكان دەیانویست تەنیا ئەو بەندانەی دەستوور جێبەجی بكەن، كە بەرژەوەندی خۆیانە، بگرە ئەو بەندانەیان فەرامۆش دەكرد، كەباس لەهاوسەنگی نیشتیمانی و پاراستنی مافی گشت پیكهاتەكان دەكات،زۆری نەبرد لەسەردەمی نوری مالیكی دا بودجە بردرا، دواتریش لەسەردەمی حەیدەر عەبادی دژایەتیەكان زیاتربوون، پرەنسیپی كۆدەنگی نیشتمانی فەرامۆشكرا، تەنانەت عەبادی زۆر بیشەرمانە هێزی دژی هەرێمی كوردستان جولاند و بەهاوكاری هەندێك هێزی هەرێمی و ناوخۆیی شاری كەركوكی دڵی كوردستانی داگیركرد، ئەمەش پێشیلكردنی دەستووربوو.
شكاندنی بەلینەكان و گەرانەوە بۆ خاڵی سەرەتا
یەكێك لەو گرفتانەی ئەمڕۆ رووبەرووی هەرێمی كوردستان بۆتەوە شكاندنی بەڵینەكانە لەلایەن حكومەتی بەغداوە ، چونكە عیراق ولاتێكی سیستەماتیكی نیە، لەكاتیكدا سەركردایەتی سیاسی كورد چەندین رێككەوتنی كۆنكرێتی لەگەل دەستەلاتدارانی بەغدا ئەنجامداوە، بەلام بەهۆی شكاندنی بەڵێنەكان و گۆڕین و هەڵوەشاندنەوەی حكومەتەوە لەبەغدا هەموو جارێك ڕێككەوتنەكان شكستیان هێناوە، ئەمەش بۆ جێبەجی نەكردنی دەستوور و  نەبوونی سیستەم لە عێراقدا دەگەڕیتەوە.
ئەوەمان لەیاد نەچێت مستەفا كازمی هەر لەسەرەتاوە رێككەوتنێكی لەگەل هەرێمی كوردستان واژووكرد، حكومەتی عێراقی پابەندكرد بەرەوانەكردنی تەنیا برێك پارەی دیاریكراو كەزۆر كەمتربوو لەشایستە داراییەكانی هەرێم بەلام وەك بینمیان سەكردایەتی هێزە سیاسیەكانی عێراق بەئاشكرا لەكۆبوونەكەی ئەنجوومەنی  نوێنەراندا دژایەتی ئەم رێكەوتنەیان كرد چونكە عێراق پابەندكرابوو تا پەسەندكردنی بودجەی 2021 ئەو برە پارەیە رەوانەی هەرێم بكات، بەلام بەم كۆبوونەوەی پەرلەمان گەورەترین سووكایەتیان بەخودی كازمی سەرۆكی حكومەت كرد، رێككەوتنەكەیان  بەرەو ئاقارێكی نادیار برد، بەلێنی سەرۆك وەزیرانی عێراقیان شكاند، ئەمەش جارێكی تر پرۆسەی سیاسی عێراقی خستە ژێر پرسیارەوە.
دەستوور و كلیلی چارەسەر
لێرەدا پێویستە هەموو لایەك ئەو خاڵە بزانێت كەدەستوور تاكە رێگەیە بۆ ڕزگاركردنی عێراق لەو قەیرانەی تێی كەوتووە، پێویستە هەموو هێزە كوردستانیەكان یەك دەنگ بن ، بەیەك هەڵوێستی پێداگری لەسەر چارەسەركردنی كێشەكانی  نێوان هەرێم و بەغدا لەچوارچیوەی دەستووردا بكەن، چونكە ئەگەر دەستوور جێبەجێ بكرێت هاولاتیانی هەرێمی كوردستانیش وەك سەرجەم هاولاتیانی عێراق مافی خۆیانە تەواوی شایستە داراییەكانیان پێشكەش بكرێت، كوردستانیان وەك هاوبەشێكی راستەقینە لەعێراقدا مافەكانیان پارێزراو بێت، بۆیە گرنگە هەمووان داوای جێبەجی  كردنی تەواوەتی دەستوور بكەین و هەنگاوەكانمان بۆ گەراندنەوەی مافەكانمان لەرێگەی یاساوە جێبەجی بكەین.





ئەم هەواڵە 5512جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad