English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەوەی لێره ئۆپۆزسیۆن بوو،ناکرێ ببێتە جاشی بەغدا
2020-11-14 [03:33 AM]



نووسینی: ئەحمەد بەکر

 

شیعەو سوننە سەری یەکتری دەبڕن،کەچی لەبەرامبەر کورددا یەک دەنگ و هەڵوێستن،بەجۆرێک نەک هەر پاساوبۆئەوستەم و نادادی و زوڵمه دەهێننەوە کە بەغدا لەکوردی دەکات، بەڵکو لەهەرشوێنێک پێویستبو پاڵپشتی یەکتری دەکەن،وەک ئەوەی لەیاسای قەرزکردن بینیمان،ئەوە لەکاتێکدایە شیعە هەمو ناوچەکانی سوننەی وێران کردوەو ڕۆژانە لێیان دەکوژێت.
 نوێنەرانی ئێمە لەبەغدا لێرە ڕێزلێگیراون و کەس پێیان ناڵێ پشتی چاوتان برۆیە،کەچی لەبری ئەوەی ڕوبەڕوی ئەوستەمە ببنەوە کەلەلەخەڵک و موچەخۆرانی هەرێم دەکرێت،بێشەرمانە پاساو بۆئەوکارە شۆڤینیەی عەرەبەکان دێننەوەو حکومەتی هەرێم تاوانباردەکەن گوایە پابەند نەبوون بەڕێککەوتنەکان.
ئەوبرادەرانە لەئێمە باشتر دەزانن لەبەغدا هیچکەسێکی لێنیە ئەهلی ڕێککەوتنبێ و پابەندبن پێیەوە،ئاخر ئێمە هەم ڕێکەوتنە گەورەکەمان هەیە کەدەستورەوهەمیش چەندین ساڵە دەیان  ڕێککەوتنمان لەگەڵ بەغدا کردوە ،کەچی نەڕێزیان لەواژوەکانی خۆیان گرتوەو نە پابەندیش بوون بەڕێککەوتنەکان.
 ئەوبەیانیەی کەعەرەبەکان  خەنجەریان لەپشتی ئێمەدا ئەوبرادەرانەی ئێستا داوادەکەن کوردستان پابەندی ڕێککەوتن بێت,خۆیان لەگەڵ شیعەو سوننەش ڕێککەوتبون کە ئەوبڕگەیەی تایبەتە بەهەرێمی کوردستان دوایبخەن و دەنگی لەسەرنەدەن،کەچی نەک هەرپابەندنەبون بەڕێککەوتنەکە بەڵکو فێڵیشیان لەئێمەش و لەئەوانیش کردو پێشمان پێکەنین.
مێژو هەمیشە ئەوانە بەناشیرینی دەنوسێتەوە کە لەهەربارودۆخێکدا دژی نەتەوەو خەڵکەکەیان دەوەستنەوەو هاوکاری دوژمن دەکەن.
ئەوان لەهەموان باشتر دەزانن نەک هەرنەوت ،خاک و کوردستان و هەموئیرادەشمان ڕادەستی بەغدا بکەین بەغدا هەرڕازی نیە چونکە لەئەساسدا ڕزینین بونمان هەبێت.

حەقنیه وابزانن ئەوەی لێرە ئۆپۆزسیۆنبو دەبێ لەبەغدا جاشبێت،دەتوانن لێرە چەندیان بوێ هێندە ئۆپۆزسیۆن بن و واشیانکردوە،بەس لەبەغدا کوردبن و نەبنە جاش و ئیرادەی خۆیان نەفرۆشن.

ئەگەر ڕاستگۆن لەگەڵ خەڵک و دەیانهەوێ هەڵوێست وەرگرن ،با ڕۆژی یەکشەممە دوو موچەکەیان وەرنەگرن کەبەغدا بڕیاری دابەشکردنی داوە،ئەوە هەڵوێستە نەک دژایتیکردنی حکومەتی هەرێم بۆبەرژەوەندی بەغدا.





ئەم هەواڵە 1126جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad