English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
قوتابخانەی كوردایەتی. و كۆڵنەدان .
2020-11-19 [05:32 AM]

نوسینی : رێبوار حەمەلاو شوانی


رێباز و خەبات و بەرخۆدانی مستەفا بارزانیی ، درێژە پێدەر و ئامانجی شۆڕشە یەك لە دوای یەكەكانی كوردستان بوو لە پێناو رزگاریخوازی نەتەوەیی و رٍەتكردنەوەی ژێر دەستی داگیركەران. بۆیە گەڕانەوە بۆ مانای كوردبوون و كوردستانیبوون بە رێچكەی مستەفا بارزانیی ،دەبێت بە گەڕانەوەمان بێت بۆ چۆنیەتی هەنگاوهەڵگرتن و مامەڵەی بارزانی مستەفا لەگەڵ بیری نەتەوەییمان، ئەمەش بەو مانایەی چۆن لەبیری نەتەوەیی بەو ئاستە تێبگەین و لە جێبەجێكردنی ئەو تێگەیشتنەدا مانایەكی بەرزی كوردبوون و كوردستانیبوونمان بۆ بەرجەستە بكات. لێرەوە گەڕانەوە بۆ ئەو رێچكەیە بۆ هەڵسەنگاندن، یاخود پێداهەڵدانی ئەو مانایە نییە كە بارزانی لە تێگەیشتنی بۆ بیری نەتەوەیی و پیادەكردنی ئەو بیرە بەرجەستەی كردووە. نەخێر، گەڕانەوە بۆ ئەو رێچكە و كاركردن بەو رێچكەیە ئەمە تەنیا بەشێكیەتی، بەشە گرنگەكەی ئەو لایەنەیە كە نازناوی پراكتیشنەر بە بارزانی دەدات، پراكتیشنەر بەو مانایەی چۆن لەمانا قووڵەكانی ئەم بیرە تێگەیشتووە و چەند دانایانە ئەو تێگەیشتنەی بۆ راستی كردەیی كردووە، بەرهەمهێنانێك كە هەموو جیهان بەناوی بارزانیـەوە كوردبوون و كوردستانیبوون بناسێتەوە، ئەمە دروست وەك ئەو داهێنانەیە كە زانایەك لە بوارێكدا دەیكات و داهێنانەكە بەناوی زاناكەوە دەناسرێت. هەربۆیە كاتێك دەگەڕێینەوە بۆ ناو مێژووی میتۆدی چۆنیەتی مامەڵەكردن و جێبەجێكردنی لە بیری نەتەوەیی كوردیدا، هەستدەكەین كوردبوون و كوردستانیبوون لە میتۆدی بارزانیدا مانایەكی بەرز و جیاوازتر لەو مانایانە وێنا دەكات كە پێش ئەو لە تێگەیشتن و چۆنیەتی پیادەكردنی بیری نەتەوەییدا بەرهەمهاتووە. ئەمە مانای ئەوە نییە پێش بارزانی مستەفا كوردایەتی، یان بیری نەتەوەیی كورد، بوونی نەبووە، نەخێر، پێش بارزانی مستەفا بەسەدان سەركردەی شۆڕشگێڕ و سیمبولی نەتەوەكەمان لە پێناوی بیری نەتەوەیی و كوردایەتی و دروستكردنی كیانێك بۆ كوردستان لە سێدارە دراون، یان لە وڵات دوورخراونەتەوە و چەندین قوربانی جۆرجۆریان داوە، بۆیە بارزانی مستەفا لەنێو زنجیرەی سەركردەكانی دیكەی كورد و كوردستاندا یەك بازنەیە لەناو ئەو زنجیرەیەدا، بەڵام ئەو گۆڕانكاری و جیاوازییەی لەم بازنەیەوە بۆ مانای كوردبوون و كوردستانیبوون دیتە ئاراوە، قۆناخێكی دیكە لە پێگەیشتن و كامڵبوونی بیری نەتەوە بەرجەستە دەكاتەوە، ئەو قۆناخە تازەیەش ئەوەیە كە چیدیكە لەسەر ئاستی ناوچەگەری و سنوورە دەستكردەكان بیرنەكەینەوە و هەموو پێكەوە وەك كورد و كوردستانی بە جیاوازی ئایین و نەتەوەوە چوارچێوەیەك بۆ ناسنامەی كورد بوون و كوردستانیبوون دروست بكەین، ئەم ناسنامەیە نەك تەنها لە نێوان ئایین و نەتەوە جیاوازەكانی ناو كوردستاندا پێكەوەژیان و لێبوردەیی دروست دەكات، بەڵكو دەبێتە چەترێك بۆ پێكەوەژیان و ئاشتی لەگەڵ نەتەوەكانی دەوروبەریشمان.
ئەوانەی ئامانج و تێكۆشانی دەیان ساڵەی بارزانی تەنیا بۆ بەرژوەندی حزبێك نەبووە و بەڵكو هیچ سنوورێكی نەهێشتۆتەوە لە پێناو گەیاندن پەیامی كورد وەك نەتەوەیەكی زوڵم لێكراو و خاك داگیركراو بە جیهان و بەدەستهێنانەوەی ماقەرٍەواكانی ..هەر بۆیە چ لە رابردوو و ئێستاش بە هۆی قارەمانیەتی پێشمەرگە و رۆڵە كاریگەرییەكانی لەسەر ئاستی‮ ‬جیهان پێگە و كەسایەتێكی‮ ‬گرنگی‮ ‬هەیە،‮ ‬و لەسەر ئاستی‮ ‬بەرز و سەركردەی‮ ‬وڵاتان لە زۆربەی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬جیهان بە گەرمی‮ ‬پێشوازی‮ ‬لیكراوە و،‮ ‬بە كەسایەتی‮ ‬گرنگی‮ ‬تەبایی‮ ‬و پێگەو ژیان و ئاشتی‮ ‬پێشوازی‮ ‬لێدەكرێت‮.‬ لە بزاڤی‮ ‬رزگاری‮ ‬خوازی‮ ‬كورد سەرۆك بارزانی‮ ‬رۆڵی‮ ‬كاریگەر و گرنگی‮ ‬هەیە بۆ گەیشتنی‮ ‬كورد بە ئامانجەكانی‮ ‬كە لەسەروی‮ ‬هەمووشیانە دەوڵەی‮ ‬سەربەخۆی‮ ‬كوردستانە،‮ ‬لەم پیناوەشدا سەرۆك بارزانی‮ ‬هەموو هەوڵەكانی‮ ‬چڕ‮ ‬كردۆتەوە بۆ گەێشتن بە ئاواتی‮ ‬كورد،‮ ‬و هەمان رۆڵی‮ ‬بەرچاوی‮ ‬هەیە هەروەك لە دابین كردنی‮ ‬دەسكەوتەكانی‮ ‬ئیستای‮ ‬كورد،‮ ‬بۆیەش رۆڵ و پێگەی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬گرنگە ئەمرۆ لە بونیاد نانی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬كورد هەروەك رۆڵی‮ ‬گرنگ و كاریگەری‮ ‬لە بزاڤی‮ ‬رزگاری‮ ‬كورد هەبووە لە سەرجەم بوار و ساتەكاندا‮.‬ەر لەو روانگەش زیاتر لە نیو سەدە وەك پێشمەرگەیەكی‮ ‬دڵسۆز خەباتی‮ ‬لەو پێناوە دا كردووە بۆ وەدەست هێنانی‮ ‬سەرجەم مافەكانی‮ ‬كوردستانیان و لە چوارچێوەی‮ ‬پیگەوە ژیان،‮ ‬هەردەم لە هەوڵی‮ ‬نزیك كردنەوەی‮ ‬بۆ چوونەكان بووە بەمەبەستی‮ ‬ژیانێكی‮ ‬ئاسوەدەیەی‮ ‬و ئارامی‮ ‬بۆ كوردستانیان‮.‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬





ئەم هەواڵە 6169جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad