English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یەكرێزی ویەكھەلوێستی نوێنەرانی كورد لە بەغدا پێگەی ھەرێمی كوردستان بەھێزتر دەكات
2020-11-20 [05:06 AM]

نوسینی : وەیسی سەعید وەیسی


ھەلوێستی ئەم جارەی نوێنەرانی كورد لە ئەنجوومەنی نوێنەران لە ھەمبەر تێپەڕاندنی یاسای قەرز بۆ پركردنەوەی كورتھێنان لە بودجەی عیراقدا بەبێ راچاوكردنی خواستەكانی گەلی كوردستان جێگای ستایش ودەست خۆشیە گرنگە لە ئاییندەشدا نوێنەرانمان بەم جۆرەیە مامەلەبكەن ، چونكە یەك ھەلوێستی فراكسیۆنە كوردستانییەكان لەسەر پرسە ھەنووكەییەكان پێویست وگرنگە جگە لە بەھێزكردنی پێگەی ھەرێمی كوردستان رەنگدانەوەی راستەوخۆشی لەسەر رەوشی سیاسی ھەرێمی كوردستانیش دەبێت ودەرفەتی زیاتر بۆ لایەنەكانیش دەرەخسێنێت بۆ كاری زیاتری پێكەوەیی تا ھەموولایەك بە یەكدەنگی نیشتیمانی لەھەمبەر پرسە جیاكان كار بكەن بینیمان چۆن ھەول دەدرێت گەلی كوردستان  پەراوێز بخرێت  جگە لەوەی تێپەراندنی یاساكە پێچەوانەی یاسای بودجەیە كە ئەمەش سادەترین مافی گەلی كوردستانە چونكە بە پێی دەستوور ویاسا موچە خۆرانی ھەرێمی كوردستان بەشێكن لە مووچە خۆرانی عیراق ئەمەش ئەو راستیە دەردەخات پشكی كورد لە بوودجە پاداشت نیە بەلكو مافە بەلام ئەوەی بەشێك لە پەرلەمانتارانی شیعە وسونە كردیان مەترسێكی گەورە بوو بۆ سەر ئاییندەی عیراق ناكرێت  پشكی كورد لەبەرچاو نەگیرێت خەلكی كوردستان چاوەروان بوو لە عیراقی دوای رووخانی رژێمی بەعس ئەو زولم وستەمەیە نەمینێ كە لە رابردوودا لە كورد دەكرا بەلام رێك پێچەوانە دەرچوو ھێشتا ھەمان عەقلیەتی بەعس ئاسا لە بەغدا حوكـم دەكات  كە ئەمەش مایەی سەرنج وتێرامانە وھەولێكی تری تاكرەوییەبۆ بێ بەش كردنی كوڕد لە مافە دەستورییەكانی لە كاتێكدا لە دەستوری نوێی عیراقدا ماف وداخوازییەكانی گەلی كوردستان جێگیركراون ...
لە پەراوێزی ئەم ھەلوێستە شۆڤینیەدا زیاتر لە ھەموو كاتێكدا پێویستە لایەنە سیاسییەكان بە یەك دەنگ ویەكھەلوێست ھەنگاوبنێن كە ھەربەمەش دەتواندرێت بەسەر ھەموو تەگەرەكان سەر بكەوین   كە ئەزموونی رابردووش دەریخست ھەر كاتێك كورد یەكرێزو یەك ھەلوێست بووبێت ئەوا توانیوێتی دەسكەوتی گەورە بەدەست بھێنێت وبەسەر گشت لەمپەرەكاندا سەر بكەوێت بە پێچەوانەوەشەوە دووچاری ھەر گرفت وكێشەیەك بووبیت دەرەنجامی پەرتەوازیی وناتەبایی نێوان لایەنە سیاسیەكان بووە 
دەبێ ئاماژەش بەو راستیە بكەین زۆر جاران لێرە ولە وێ بە ئاشكرا بینومانە بەشێك لە نوێنەرانی كورد لە بەغدایە كدەنگ نەبووینە وكێشە ناوخۆییەكانی ھەرێمیان بۆ بەغدا بردوەیان وەك كارتی فشار بەكاریان ھێناوە كە ئەمەش راستەوخۆ زیانی ھەبووە لەسەر پێگەی كورد بۆیەش كاتی ھاتووە ھەموو لایەك بەھەست كردن بە بەرپسیارەتیەوە لەم  قۆناغەیەدا مامەلە بكەین وپەرەی زیاتر بەیەك رێزی بدەین  كە بەمە دەتواندرێت داكۆكی زیاتر لە مافە یاسایی ودەستورییەكانمان بكەن وبەكەمتر لەم مافانەمان رازی نەبین كە لە دەستووری عیراق داجێگیر كراون لەگەمان كاتدائەم ھەلوێستەیەی فراكسیۆنە كوردستانیەكان لە بەغدا دەبێتە سەرەتاێكی سەركەوتوو بۆ كاری تری ھاوبەش...





ئەم هەواڵە 5536جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad