English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەم ھەولە نەزۆكەیان لەپای چی ؟
2020-12-01 [10:37 AM]

نوسینی : وەیسی سەعید وەیسی


بەداخەوە چەند پەرلەمانتارێكی کورد لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق  بە بەردەوامی لە ھەولی دژایەتیكردنی ھەرێمی كوردستان وناشیرنكردنی دامەزراوەكانی حكومەتی ھەرێمی كوردستانن كێشە ناوخۆییەكانی ھەرێم بۆ بەغدا دەگوازنەوە کە دوا ھەولی نەزۆكانەشیان كۆكردۆنەوەی كۆمەلە واژووێكە تا فشار لەسەر حكومەتی فیدرال دروست بكەن بۆ ئەوەی راستەوخۆ مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستان دابەش بكات ولەگەل حكومەتی ھەرێم مامەڵە نەكات، بێ ئاگا لەوەی ئەم ھەولەیان راستەوخۆ پێچەوانەی دەستووری ھەمیشەیی عیراقە چونكە قەوارەی ھەرێمی كوردستان دستوورییە وتەنھا دەتواندرێت لە رێگایی حكومەتی ھەرێمەوە مامەلە لەگەل دامەزراوەكانی ھەرێم بكرێت ، بۆیەش جگە لەوەی ئەم جۆرە بەناو پەرلەمانتارانە بوونەتە مایەی تێكچوونی یەك ھەلوێستی ویەك رێزی نوێنەرانی كورد لە بەغدا لە ھەمان كاتیشدا بارگرانین  بەسەر خەڵک و موچەخۆرانی کوردستان، كە جگە لە دژایەتی ئەزموونی سیاسی ھەرێمی كوردستان ھیچ ئامانجێكی تڕیان نیە،كاتی ھاتووە واز لە ھەولە دوژمنكارانە بھێنن وبەسیاسەتی چەوتی خۆیان  دا بچنەوە وچیتر بۆ موزایەدە وخۆدەرخستن وا نەكەن ،چونكە ناكرێت موچە وبودجەی ھەرێمی كوردستان بۆ ململانێی سیاسی وپروپاگندەی پێش وەختەی ھەلبژاردن بەكاربھێندرێت بەپێ یاساو دەستوور مووچە خۆرانی ھەرێمی كوردستان بەشێكن لە مووچە خۆرانی عیراق ،بۆیەش بەم واژوو كۆكردنەوەیان خۆیان لە هەموو بەها و قیمەێک داماڵداون، تەنیا مەبەستیان چەواشەكردنە بە دلنیایەوە ئەم ھەولەشیان  وەكو سەرجەم ھەولەكانی تر نەزۆكانەیە وبەھیچ جۆڕێك سەرناگرێت.
بۆیەش حەقە ئەو پرسیارەیان ئاراستە بكەین ئەم ھەولە نەزۆكەیان بۆچی مەبەستێكە گەر بیانەوێت بەم پرۆپاگندەیە خەلكی كوردستان چەواشە بكەن بە ھەلەدا چوونە،چونكە گەلی كوردستان لە بەغدا ھێشتا كێشەی نەتەوەیی ودەستووری وخاكی ھەیە كێشەی مووچە ئاسایی ترینیانە بۆیەش ئەنجامدەرانی ئەم ھەولانە تەنھا شەرمەزاڕی مێژوویان لۆ دەمێنێتەوە....





ئەم هەواڵە 5386جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad