English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كێشەكانی (ھەولێر-بەغدا)كێشەی سیاسی ونەتەوەیین نەك كێشەی دارایی
2020-12-01 [10:58 AM]

نوسنی : وەیسی سەعید وەیسی


دوای رووخانی رژێمی بەعس لە سالی 2003 خەلكی كوردستان چاوەروانبوون عیراقێكی تازە لەسەر بنەمای  شەراكەت و تەوافوق وھاوسەنگی ، بنیات بندرێت تا ئەرك و مافی كوردستانیان دیاری بكرێت  ،بەلام بەداخەوە دوای تێپەربوونی كاتەكان بە ھەمان بیركردنەوەی بەعس ئاسامامەلەیان كرد .بەمەش دەركەوت ھەلگری ھەمان فەرھەنگی شۆڤێنین  پێگەی ھەرێمی كوردستانیان نادیدەگرت لە دوای رووخانی رژێمی بەعس  كە ھەمیشە كوردستان ئارام ترین وسەقامگیرترین شوێن بووە بۆیان 
لەكاتێكدا لە دەستووری ھەمیشەیی عیراقدا مافی كورد وەك ھاوبەشی سەرەكی جێگركراوە
كە چاوەروان دەكرا ھەموو گەلانی عیراق  لە ژێر چەتری دەستووردا بحەسێنەوە،بەڵام بەداخەوە ھەر رۆژێ بە بیانویەك گرفت ولەمپەر لە بەرامبەر مافەكانی گەلی كوردستان دروست دەكەن وپێشێلی دەستوور دەكرێت زیاتر بە تاكرەویی وخۆسەپاندن حكوم دەكەن. كە بە دلنیایەوە ئەمەش لە بەرژەوەنی عیراق نەبێت  .
راستە لە ئێستادا ھەرێمی كوردستان بە قۆناغێكی سەختی ئابووریدا گوزەر دەكات بەلام دەبێت لەو راستیەش حالی بین كێشەكانی نێوان ھەولێر-بەغدا كێشەی دارایی ومووچە وبودجە نیە بەلكو كێشەی سیاسی ونەتەوەیی ودەستوورییە.
كە بە درێژایی مێژووش كێشەی رەوای گەلەكەمان زۆر لە كێشەی  مووچە گەورەتربووە ،  چونكە نان ومووچە یەكێكە لە سادەترین مافی ھەر مرۆڤێكە .ئەم ھەنگاوانەی لە ماوەی رابردوودا لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق دەرحەق بە ھەرێمی كوردستان پەیرەوكران بە ئاشكرا پێچەوانەی دەستوور وسیستەمی تەوافوق وشەراكەت بوون...
كە ئامانجی دووژمنانیش لەو ھەموو بەربەستانە روون وئاشكرایە كە دەوێت  ئیرادەی تاكی كورد بشكێنێت وبەپرسی دارایی سەرقالمان بكات ولە بابەتە نەتەوەیی ونیشتیمانییەكان دوورمان بخەنەوە بۆیەش گرنگە بەرگەی سەختیەكان بگرین وبە ئیرادەی پۆلاین رووبەررووی سەختیەكان ببینەوە چونكە مێژوو سەلماندوێتی ھیچ كات گەلی كوردستان ژیانی زەلیل وژێردەستەیی قبول ناكات وە رۆژە سەختەكانیش تێدەپەرن ،كە حكوومەتی ھەرێمی كوردستان سەرقالی گفتوگۆكردنە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان لەگەل حكوومەتی فیدرال بەجۆرێك سازش لەسەر مافە دەستورییەكان وشایستە داراییەكانی خەلكی كوردستان نەكرێت ...
ھەرچەندە ژمارەێك پەرلەمانتارای كورد بووینە بەشێك لە دژایەتی كردنی هەرێمی كوردستان ھیچ جیاوازێكیان نیە لەگەل ئەو بە كرێگیراوانەی پێشتر بە پێش رژێمی لەناوچووی بەعس دەكەوت بۆ تێكدان وسووتاندنی كوردستان.كە ھەموو ھەولەكانیان نەزۆكن وسەرناگرن بەلكو تەنھا بۆ خۆدەرخستن وموزایەدەی سیاسی وھەلمەتی پێش وەختەی ھەلبژاردنە...





ئەم هەواڵە 5815جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad