English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەدەست دانی ئیڕادەی سیاسی سەربەخو و ئەنجامەکەی
2020-12-11 [01:12 AM]

نوسینی : سەلاح بەیتولا ئاکرەیی


لە دەست دانی ئیڕادەی سیاسی سەربەخو
 لە ئاکامدا دەبێتە مایەی شکست و ڕوخان 

سیاسەت کاتێک ململانێ بێت لە پێناو وەدی هێنانی بەرژەوەندی
لایەنە سیاسیەکان دەبوایە ئیڕادەی سیاسی سەربەخویان بە هەند وەرگرتبوایە

 نەک بکەونە ژێر فەرمانی ئەجندای دەرەکی بە تەواوەتی و بە کاریان بێنن وەکو ئامراز لە دژی میللەت و وڵاتەکەیان

وە ئەو لایەنەسیاسیەی کە خاوەنی ئیڕادەی سیاسی سەربەخو بەخویە و ئەم پرەنسیپەی پاراستبێت  لە مامەڵە کردن لە گەڵ دەوڵەتان 

پێگەو سەنگی خوی لە دەست نادات و هەمو لایەکیش حسابی بودەکەن وەک ژماریێکی بە هێز

زورن ئەوانەی چەپڵەیان بو نەیار لێدەدا تا ئەمڕو

بەڵام دواجار کە ئیشیان پێنەما 
دوچاری چارەنوسێکی ڕەش دەبن و شکست دەخون

بویە حزبە سیاسیەکان هەمو کات پێویستە لە بەرەی گەل و وڵاتەکەیاندا بن و بەرژەوەندی گشتی لە سەروی هەر بەرژەوەندیەکی ترەوە دابنێن

ئەگینا بەر لەوەی زەڕەرمەندی یەکەم گەلەکەیان بێت زیانی گەورە بەر خودی ئەوان دەکەوێت.





ئەم هەواڵە 1270جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad