English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گوتی سەیرە بەم ڕیشەوە تۆ خەمت ڪورتەباڵایە *** گوتم بەدرێژای شیعر لە باڵای هزرم ئاڵایە!!
2020-12-18 [04:09 AM]

بارزان خدر جاف


 

ڕۆژی ئاڵای ڪوردستان، ڕۆژی ناسنامەی گەلێڪی مەزڵوم و نەتەوەیەڪی بێ شوناس پیرۆزە لە دڵسۆزان و نیشتمانپەروەران، ڕووڕەشی و سەرشۆڕی بۆ ناحەزان و دوژمنانی ڪورد و ڪوردستان،

مێژووی ئاڵای ڪوردستان،
ماوەی چەند ساڵێڪە لەڕۆژی(۱۷)ی ڪانونی یەڪەمی هەموو ساڵێڪدا ڪە دەڪاتە مانگی دوانزە لە ناو حڪومەتی هەرێمی ڪوردستاندا ئەم ڕۆژە ڪراوەتە ڕۆژی ئاڵای ڪوردستان ئەم ڕۆژە زۆر یادەوەری و بیرەوەری خۆش وهەمیش ناخۆش و مێژووی بەبیر هەر تاڪێڪی ڪوردستاندا دێنێتەوە  دەمانگەڕێنێتەوە ئەو ڕۆژو ساڵانەی ڪە لەمانگی ڪانونی(۱۹٤٥)هاوڵاتیانی شاری مهاباتی ڕۆژهەڵاتی ڪوردستان لەڕاپەرینێڪی جەماوەریدا دەستیان گرت بەسەر  چەندین دامەزراوەی  دەوڵەتی ئێرانی ئەوڪات لەهەماندا ڪاتدا ئەو ڕوداوە پەرەی سەندو تاڪو گەیشتە ڪاردانەوەیەك، ڪە گشت ڪاربەدەستانی دەوڵەتیان دەرڪردو ئاڵای ڪوردستانیش لەسەرجەم دامودەزگاڪانی دەوڵەت لە جیاتی ئاڵای ئێران هەڵڪراو ئەو ڕۆژە بەڕۆژێڪی مێژووی و سەروەری هەژمارڪرا بویە مایەی خۆشحاڵی و سەرڪەوتنێکی گەورە بۆ نەتەوەی ڪورد، هەر لەهەمانڪاتدا ئەو ڪاردانەوەیە ڕەتڪردنەوەی دەسەڵاتی دەوڵەتی ئێران و  ئامادەسازیڪردن بوو بۆ سەربەخۆیی ڪوردستان ڪە سەرەتاو بناغەی ئەو سەربەخۆییە لە شارەڪان بڵێسەی گرت و تابگات بەڪەنارێڪی ئارام ڪۆتایی نەهامەتی و چەوساندنەوەی نەتەوەڪەمان هەر ئەوەش وایڪرد بناغەو ئاڵای ڪوردستان ببێتە ئەمری وقع و بەڵام بەپێی بارودۆخە جیاوازەڪانەوە دابرانێك لە نێوان تاڪی ڪورد و ڕۆژی ئاڵا دا رویداوە ڪە لەئێستادا ماوەی چەند ساڵێڪە ڕۆژی ئاڵا بەرز دەنرخێنرێت، بەڵام لەئەساسدا نە مێژووی ئاڵا و نەجۆری ئاڵاڪەش نە ڕۆژی هەڵڪردنەڪەش هەمان ئەو ڕۆژە نیە بەڵڪو میلەتی ڪورد وەك نەتەوەیەګی ڪۆن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەزۆر قۆناغدا تێپەریوە و لە حڪومڕانیە جۆربەجۆرەڪاندا ئاڵای تایبەت و ڕەنگی جیاوازی هەبووە و لە ئەزموونە جۆراو جۆرەڪاندا هەڵڪراوە نمونەش وەك لە میرنشینی بۆتان بەسەرۆڪایەتی میر بەدرخان پاشا لەساڵی (۱۷۲٨) دواتر لەسەردەمی شێخ محمودی نەمر لەساڵی (۱۹۱٨) تاڪو دەگاتە شۆرشەڪانی ئیسماعیل خانی سمڪۆی شڪاك و شێخ سەعیدی پیران و ئیحسان نوری پاشا و سید ڕەزای دەرسیم هەربۆیە دوای مێژوویەك لەو ڕوداوانە دیارنیە و نازانرێت  ڪەدیاریڪردنی ڕۆژی ئاڵای ڪوردستان لەسەر چ ئەساسێڪدا دانراوە ،چونڪە ئەوەی جێی تێرامان و سەرنجە لەدوای ساڵێك واتا لە(۱۷)ی ڪانونی یەڪەمی(۱۹٤٦) دا ڪاتێك پێشەوا قازی محمد ڪۆماری ڪوردستانی دامەزراند و دوای ڪەمتر لەساڵێك و بە ڕێڪڪەوتنێڪی نێودەوڵەتی ڪۆماری ڪوردستان  ڕوخا و دواجار سەرۆڪڪۆمار ڪە ڪوردبوو، دەستگیرڪراو لەسێدارەدرا پاشان لەدۆخێڪی جیاوازی سیاسی و هەمەچەشندا بارزانی نەمر ڪە پەیمانیدا ئاڵای ڪۆمارەڪە بە گەشاوەی بهێڵێتەوە لەژێر ئاڵای ڪوردستان هەڵسا بەدروستڪردنی پارتی دیموڪراتی ڪوردستان تا لەو ڕێگەیەوە پەرە بەڪاروانی خەبات و تێڪۆشان و ڕزڪاری ڪوردستان بدات دواجار هەر ئەو ئاڵایە درایە دەست سەرۆك مسعود بارزانی، لەئێستاشدا درێژە پێدەری ئەو  ڕێبازە بەسەرپەرشتی سەرۆك بارزانی پەرەی پێدەرێت و ڕۆژ لەدوای ڕۆژ بەرەو سەرڪەوتنی گەورە هەنگاو دەنێنێ ،ئەگەر پێناسەی ئاڵا بڪەین لە سادەترین ناساندنیدا سمیاو دروشمی هەرنەتەوەو گەل و دەسەڵاتی سیاسی بووە هەر ئەمەش وایڪردووە هیچ نەتەوەو وڵات و گەلێك نیەو نەبووە ڪە ئاڵای تایبەت بەخۆیان نەبووبێت لەڕووی دەوڵەتداریشەوە مەرجە ڪە دەبێت ئاڵای ووڵات گشت نەتەوەو مێژوو و ناسنامەی پێڪهاتەڪان و قەوارە سیاسیەڪان و ڪەلتوری ووڵاتەڪە، لەخۆبگرێت هەربەو مەبەستەش ڪورد ڪە وەك نەتەوەیەڪی دێرین و خاوەن ماف ڪە لەئێستادا نەبۆتە خاوەن قەوارەیەڪی سیاسی سەربەخۆیی بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا خاوەن ئاڵای تایبەت بەخۆیەتی لەئێستا و بەتایبەتی لەدوای ڕاپەرینە مەزنەڪەی ساڵی( ۱۹۹۱)وە لەسەرجەم دامودەزگاڪانی حڪومەت هەڵدەدرێت ئەگەر باس لە شێواز و هێماو و ڕەگەڪانی بڪەین کە لەچەندین ڕەنگی جیاواز پێك دێت ڪە

☀ تیشڪی خۆرێك دروستڪراوە ڪە( ۲۱) تیشڪی هەیە و بەپێی ئاڵا ناسان و شڕۆفەڪارانی سیاسی و پسپۆران و مێژوونوسان ڪە هەر یەك لە ڕەنگەڪان بۆ ماناو چەمڪی تایبەت بەڪاردێت و دانراوە ڪە

🔺 ڕەنگی سور نیشانەی خوێنی ئاڵی شەهیدانە و ڪە چەندان ساڵە میلەتی ڪورد قوربانی دەدا و خوێن دەبەخشێ بۆ بەدەستهێنانی خەونی مەزنی سەربەخۆیی و شادومانی و سەرفرازی خوێنیان ڕژاوە ڪە تاڪو ئێستاش ئەم گیان فیدای و خوێن ڕژانە بەردەوامە و تاگەیشتن بەڪەنارێڪی ئارام و سەربەخۆ بۆ نەوەڪان و بۆ گشت پێڪهاتە و ئاینزاڪان،

🤍 هەروەها ڕەنگی سپیش بەمانای ئاشتی ڪورد دێت ڪە هەمیشە وەك نەتەوەیەڪی زوڵملێڪراو و چەوسێنراوەوە تا ئێستاشی لەگەڵدا بێت بەردەوامی هەیە بەڵام هەمیشە جەختی لە ئاشتی و ئارامی دەڪاتەوە ڪە لەسەر ئەو باوەڕە بەهێزەی ڪە ڪورد بەدرێژای سەدان ساڵە ئاشتی خوازبووە لەپێناو بەدیهێنان و سەقامگیری و گەشتن بە مافە ڕەواڪانی بگات وهەڵبەت ئەگەر بێت و خاك و ووڵاتی داگیرنەڪرابایە دەستی زوڵم و ستەم نەگەیشتبا سەری .ئەوا هیچ ڪات بیری لەشەڕو ململانێی چەڪداری نەدەبرد ،وەهیچ ڪاتێڪیش ڪورد نەیویستوە دەستدرێژی بڪاتە سەرخاڪی هیچ ووڵات و ناوچەیەک .وەك دەڵێن لەبستێک خاڪی خۆمان خۆش نابین و بستێك سنوری هیچ ووڵاتێګیش نابەزێنین و و داگیری  ناڪەین،

🍀 ڕەنگی سەوزیش مانای دەشت و خاڪی بەپیتی نیشتمانی  ڪوردستان هاتووە، بەپێی ئاڵاناسانیش خۆرەڪەی مانای (۲۱)ی مانگی(۳)ی ساڵی زاینیە و بەواتایەڪی تریش هەموو ڪورد بە هیواو چاوی پر ئومێدێڪی پۆڵاینەوە چاوەڕێی دەرڪەوتنی خۆری ڪورد دەڪەن ڪە ئەویش لەسەربەخۆیی ڪوردستاندا خۆی دەبینێتەوە ڪە چەندین ساڵە هیوای لەسەر هەڵچنراوە و بەجۆرەها شێوازو بەڕێگای ئاشتیانە  هەوڵی بێوچانی بۆدەدرێت بۆ گەیشتن بەڪەناری ئارام .

بــارزان خدر جاف 
                                                    17/12/2020





ئەم هەواڵە 1219جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad