English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق بەرەو کوێ ؟
2020-12-21 [09:08 AM]

ZNA- ھەولێر


عێراق بەرەو کوێ؟

عێراق بۆ ھەندێک بابەتی ھەنووکەی خۆی،  پەنای بردۆتە بە جێگیرکردنی نرخی دیناری عێرق بەوەی کە ٢٣ ھەزارێک ھاتۆتە سەر پارەکەی بۆ ھەر ١٠٠ دۆلارێک، بەمەش قورسایی لە دەستدانی بەھای دیناری عێراق نیشان دەدات بەرامبەر بە دۆلار، عێراق ئەو ھەنگاوەی بۆ کورتھێنان گرۆتۆتە بەر ، عێراق پێشتر کە نەوتی فرۆشتووە ئێستا لەو نەوتە دیینارێکی زیاتری عێراقی دەکەوێتە دەست، بەڵام ئایا نەوت لەو نرخە دەمێنێتەوە ؟؟ 

لە کاتێکدا وا وڵاتان لە ململانێی ڤاکسین دان وا تەشەنەکردنی ڤایرۆسێکی تر و خێرایی بڵاوبوونەوە بە گوێمان دەزرینگێنەوە ، ھەمان ئەو ھەنگاوە سەرەتایی و ترس و دڵە راوکێیەمان بیردەخاتەوە کە لە سەرەتای ئەمسال بیرمانە کران  ، بەمەش دووبارە دوور نییە نرخی نەوت دابەزێتەوە ، لە حالەتێکدا گەر  نرخی داببەزێ  ، بەمەش عێراق ھەم لە فرۆشتەنەکەی خێر نابینێ و زیانی زۆری بەردەکەوێت، جا ھەر لە شکاندنی بەھای پارەکەی بگرە تا دەگات بە گرانیەکی زۆر ، جگە لەمەش ئایا بەرھەمھێنانی نەوت کەمیش دەکرێتەوە یان نا ، وڵاتانی ئۆپیک دوای ھەندێ حەدەسی تر کە پێشبینی دەکرێ رووبدەن ھەلوێستیان چی دەبێت؟ ، واتە لەو رووە گەر نرخی نەوت گەر دابەزێت عێراق تووشی ئەزمەیەکی زۆر قوڵ و سەخت دەبێت..

ئەو ھەنگاوەی عێراق کە گرتوویەتیە بەر ، گەر بۆ حکومەتی عێراق جارێک ئیجابی بێت ، بەڵام بۆ چینی ناوەندی و خوار چینی ناوەندیش  زۆر سلبیاتی دەبێت و ھەژاری زیاتر دروست دەکات ، چونکە داھاتی تاک لە عێراق و کوردستان جێگیرە، بەمەش خەرجی زیاتر بۆ تاک دروست دەکات، ئەو کەلوپەلانەی کە دەبینی ئێستا بە دۆلار دێن، بازرگانێک کە دەیکرێت لە دەرەوە گەر بە دۆلار بیکرێت، بەمەش واتە دەکاتە پارەیەکی زیاتری عێراقی لە جاران، لەم حالەتەدا گەر شتێک پێشتر بە ١٠٠ دۆلار بووبێت دەیکردە ١٢٠ ھەزارێک، بەڵام ئەمرۆ تا ١٤٥ ھەزار دەچێت، کەواتە ئەو کەلوپەلانەی بە تایبەت بە دۆلار داخل دەبن نرخیان بەرز دەبێتەوە ..

ساڵی ٢٠٢١ سالێکی پر کێشە و سەر ئێشە و قورس دەبێت لە جیھان و بە تایبەت لە عێراق، عێراق تا قەرزی پێویست بوو قانونی بۆ دەرکرد ، بەڵام دادی نەدا ، بۆیە  ٨ مانگی یەکەمی ساڵی داھاتوو بۆ  عێراق زۆر سەختن، ئەمە جگە لەوەی بەرەو ھەلبژاردنیش دەروات گەر ئەنجام بدرێت ، بەمەش دۆخی عێراق بە کاولبووی خۆیەوە بەرەو کاولبوونتر دەروات ، زۆربەی کەسە باڵای حزبە سیاسییەکانی عێراق نیگەرانی خۆیان لە بەرزبوونەوەی بەھای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی دەربریووە ، بەمەش ھەر ئەزمەیەکی قوڵتر ، عێراق دەخاتە نێو کێشەیەکی نوێتر و کێشەی گەورەتر ، بە جۆرێک کۆدەنگیەک بۆ ئیقالەکردنی کردنی حکومەت و بگرە وەزیری دارای بانکی مەرکەزی دروست دەبێت، لە کاتێکدا ئێستا خەریکی ئەو بابەتەن و پێیان وایە کەمتەرخەمی ھەبووە..

ھەرچی جیھانە ، کە وەک دیارە کۆتای ساڵ بە مانەوەی ڤایرۆس تێدەپەرێنین و سالی نوێش ھەر بە ڤایرۆس دەکەینەوە، ئەمە جگە لەوەی پێشبینی ھاتنی ڤایرۆسێک لە کۆتایی ساڵی داھاتوو کراوە ، بە کورتی لەگەل ڤایرۆس کەم تا زۆر دەمێنینەوە لە ئاستی جیھان. ئەمە جگە لەوەی،  ئێستاش ڤایرۆسی تر ترسی بڵاو کردۆتەوە،  بەمەش دووبارە گەشتە ئاسمانیەکان و شوێنە گەشت و گوزارییەکان توشی کێشە و داخستن دەبنەوە، كە کاریگەری نەرێنی دروست دەکاتەوە لە ھەموو روێک، لە حالەتێکدا ئەگەر ھەیە نرخی نەوتیش دابەزێتەوە ، جگە لەوەی ئاماژەی ئەو ڤایرۆسە وەک باسدەکرێ کە ترسناکترە و زیاتریش لە دوو ھەفتەی داھاتوو مەترسیەکانی دەردەکەون کە ئایا جێگەی مەترسیە یان نە.، بەڵام پێدەچێ راستەوخۆ دووبارە کاریگەری بخاتەوە سەر نرخی نەوت و بەمەش عێراق چەندە کاولە کاولتر دەبێت..

 

ھەلمەت حاجی





ئەم هەواڵە 880جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad