English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چەقۆی ناکۆکی گۆشتی بڕیوین و ئەگەر وابڕوا ئێسقانیش ئەشکێنێ
2021-01-02 [03:07 AM]

شێروان تاڵب



 ئاخر ئەم ھەرێمە کە لە چوارلاوە ھەم بە چاوی ئومێد و ھەمیش بە چاوی تەماعەوە لێی ئەڕوانرێ ، بڕبڕەی پشتی ھەمووانە و شکور جارێ نەشکاوە ، بەس ئەگەر بشکێ ، گرتنەوەی قەڕنێکی ئەوێ !  
ئێمە سەرمان نایەشێ و پەڕۆی لێ ئەبەستین ، خوا شتێکی پێداوین و نازانین بیخۆین ، لەناوخۆماندا لەگەڵ یەکتری خراپین و داواش لە بێگانە ئەکەین تا لەگەڵماندا باش بێ ، خۆمان بەربوینەتە گیانی یەک ، کەچی ھاواریش ئەکەین : فریامان بکەون کوشتیانین ! 
لەوەتای عێراق دەوڵەتە ، سیستمە سیاسییەکەی ( خسووسەن بۆ ئێمە ) ھەر خراپ بووە ، ئەگەر لەشەڕیشدا نەبووبین ، ئەوا ھەرگیز ئاشتی و تەباییەکی وەھا لەنێوانماندا نەبووە کە خەمی سبەینێمان نەبێ ! بەس ئیتر ئەوە عێراقە و چونکە لەبنەڕەتدا بەزۆر دراوین بەیەکتر ، ئاساییە وابێ و ( وادیارە ) جارێ ھەر ئاوھاش ئەبێ و ئەبێ لەگەڵیدا ھەڵکەین ! ئەگەر سەرەتا لەگەڵ یەکتری ھەڵکەین ، لەگەڵ بەغدای پایتەخت و بگرە لەگەڵ ھەموو پایتەختەکانی تریشدا ( بەڕوویەکی سوورەوە ) ھەڵئەکەین ، دۆخەکە سەختە و مەترسیدارە ، بەڵام سەختی و مەترسییە جددییەکە ، خۆمانین ! 
بۆ پێشوازی لە ساڵی تازە ، چەندین پەیامی پیرۆزبایی بەگوێماندا دران و لەناو ھەر ھەموویشیاندا ، ( خۆشبەختانە ) کەس ناڵێ شەڕ و ئاشووب و ھەرکەس بۆخۆی و دوو ئیدارەییم ئەوێ و کورد و کوردستانم ناوێ ، بەڵکو ھەمووان ( ئاشتی و تەبایی و پێکەوەیی و کورد و کوردستان )یان ئەوێ و ئێ ئەم وشە و دەستەواژانەش واتای نیەتێکە و ئەھێنێ ئومێدی لەسەر ھەڵبچنرێ ، بەڵام چۆن لە قۆناغی ( خستنەڕستەوە ) بۆ واقیع و لە وەسفیشەوە بۆ کردار ئەگوازرێنەوە ، ئەمەیان پرسیارێکە و وابزانم وەڵامەکەی لە پەیامەکەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستاندا دەستئەکەوێ !
نێچیرڤان بارزانی ئەڵێ : ( باری ژیان و دەروونیی خەڵكی كوردستان بە شەڕێكی ئاستنزمى سۆشیاڵمیدیا خراپتر كراوە ) !
ئەشھەدو چاکی ھێناوە ،،،
ئاخر ڕاستە میدیا بەشێکە لە سیاسەت ، بەڵام بەخوا سیاسەتکردن لە میدیاوە ناکرێ !
ئەکید سۆشیالمیدیا فەزایەکی فراوان و کاریگەرە ، بەڵام وەڵاھی بڕیاری سیاسی کە چارەنووسی گەلێکی پێوەبەندبێ ، لەوێوە نادرێ !
وەک چۆن قسە قسە ڕائەکێشێ ، جنێویش جنێو و سووکایەتیش سووکایەتی زیاتری بەدوادا دێ و دواجاریش ئەوەی کە لەو چەلەحانێ بێسوودەدا تیائەچێ ، قەزیەکەیە ! 
جا ئەگەر پێکەوە ڕووبەڕووی یەکتر ( نەک لە میدیاوە ) قسەی دڵمان لەسەر مێزێک ( نەک لە سۆشیالمیدیاوە ) بکەین ، ئەوا خۆمان بەھێز و ھەرێمەکەیشمان بەھێزتر و قەزیەکەیشمان پێشکەوتووتر و لەھەموویشی گرنگتر ، سەری قەوارەکەمانە کە سەلامەت ئەبێ و ( سه‌رۆكايه‌تیی هه‌رێمى كوردستانيش وه‌ك هه‌ميشه‌ به‌ هه‌موو شێوه‌يه‌ك هاوكار و پشتيوان ده‌بێت ) بۆ ھەر بەیەکگەیاندێک ، نێچیرڤان بارزانی وا دەڵێ .





ئەم هەواڵە 5209جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad