English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ناكرێت هیوامان بە عێراقی موفلیس وقەرزدار و شكستخوادووە هه‌بێ..
2021-01-21 [08:14 AM]

نوسینی : رێبوار حه‌مه‌لاو شوانى


مێژوو گەواهیدەرە كە هەر لەو كاتەوەی كە خاك و گەلی كورد بە عێراقی ساختە و نایەگرتووە لكێنرا تا بە ئێستا جگە لە نەهامەتی و ماڵوێرانی هیچ خۆشی و ئۆقڕەیی بە خۆوە نەبینیووە و هەر كام لە رژێمەكانی بەرێوەبەری عێراق بە شێوازێك ویستیویانە چانسی خۆیان بۆ سڕینەوە و لە ناوبردنی نەتەوەی كورد تاقی بكەنەوە و بەڵام خۆراگری وقوربانیدانمان ڕێگری كردووە لەو پیلانگێری و مەڕامە شوومە .
ئەگەر چی خاك و جوگرافیایی كوردستان پرە لە خێرو بێر و سەرچاوەی كانزایی سروشتی و نەوت و غاز و كشتوكاڵی دەوڵەمەندە بەڵام ، رژێمەكانی عێراق ، هەردەم جگە لە بەتاڵانبردنی ئەو سەروەتە لە هەمانكاتیشدا بۆ كڕینی چەك و لە دژی گەلی كورد و شۆڕش و راپەرینەكانی بەكاریان هێناوەتەوە تا بە ئێستا .
17 ساڵەی مانەوەی كورد لە بەغدا بە ئومێدی بەدەستێنانی مافەرەواكانی دوای رووخانی دیكتاتۆری بەعس ، بەڵام وەك بینرا دوای ماوەیەكی كورت جارێكی تر نەك عێراق نەیتوانی دیموكراسی و فیدراڵی و هاوبەشی و سازان قبوڵ بكات بە ڵكو هەموو سەرەوت و سامانی ئەو وڵاتە كەوتە دەست گروپ و میلیشا و وڵاتانی ئیقلیمی و شەرٍەی تایفی و مەزهەبی و جگە لە پێشێڵكردنی مافەكانی گەلی كورد و نەناردنی شایستە و بە شەبوودجەی كوردستان كە بە دەیان میلیارد دۆلار مەزندە دەكرێت .
مەسەڵەیەكی كوردی هەیە كە دەڵێـت "ئەوەی چاوەڕێی ماڵە هاوسێ بكات، دەبێ شەو بێ شیو سەر بنێتەوە" كوردستانیش هەتاكوو چاوەڕوانی دەستی بەغدا بێت دەبێت چاوەڕوانی دوخێكی زۆر خراپتر بكات لەمەی ئێستا، كاتێك سەرۆكی هەرێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی گوتی: بەغدا موفلیسە و دەبێت خۆمان چارەسەری قەیرانی خۆمان بكەین.
زۆرێك لە ساویڵكە و ناحەزانی نێوخۆیی و قەڵەم فرۆش كەوتنە تانە لێدان رێزدار نێچیرڤان بارزانی ، ئەوەتا ئێستا دەبینن هەر لە عەبادیییەوە تا مستەفا كازمی گاڵتە بە هەست و سۆزی كوردستانیان دەكەن و مووچەو بودجە مان دەبرن و لە نێو پەرلەمان هەرەشە لەگەلی كورد دەكرێت و پاساویی بێ‌ بنەما لە پێناو لاوازكردنی پێگەی كوردستان دەكرێت و دەڵێن نابێت كوردستان پێش بكەوێت و ئێمەش بە دوا كەوتوویی بمێنیینەوە .
خەتای ئێمە نییە ، كاتێك هەموو سەورەت و سامان رەوانەی ئێران دەكرێت ، خەتای ئێمەی نییە ، هەزاران هاونیشتیمانی ئێرانی لە بەغدا مووچەی خانەنیشینی وەر دەگرن ، خەتای ئێمە نییە ، ئێمە نەتەوەیەكی جیاواز و وڵاتێكی پێشكەوتووین و زمان و جوگرافیا و شیۆزای تێگەینشتیمان جیاوازە 
هەر لە دوای 2014 وە تا بە ئێستا هیچ كام لەو حكومەتانەی كە هاتوونەتە سەر دەسەڵاتی بەغدا هەرگیز نیازی نەبووە بوودجەی كوردستان بنێرێت، ئاخر چۆن موچەی هێزێك بدات كە ئەبرامزەكانی دەتەقێنێتەوە لەپردێ و سحێلا؟ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا عێراق پرسی بوودجە و مووچە ڕایگەیاندراو ە و تەنها كوشتنی كات و هەڵخەڵەتاندنی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بووە، وە هەروەها بەغدا ئومێدی لەسەر هەڵوەشاندنەوەی حوكمەتی هەرێم و درووستكردنی حوكمەتی كاتی بوو، كە ئێستا ئەوەی بۆ نەچووە سەر ئامادە نیە ئەو بەشەی دیكەی پلانەكانی جێبەجێ بكات.
باشترین ، چارەسەر ئەوەیە، ئەگەر هەموو حزبەكانی كوردستان راست دەكەن ، كوردستانیان خۆش دەوێت ، پشتیوانی هەنگاوەكانی چاكسازی حكومەتی كوردستان بن بۆ رێكخستنەوە و كۆكردنەوەی گشت سەرچاوەكانی داهات لە پێناو رێگری كردن بە فیرۆچوون و ئینجا دابینكردنی بەشە مووچە و بودجە بۆ ئاوەدانی زیاتر كوردستان بە پێی ئەو رێژە پارەیەی كە دەستمان دەكەوێت ، راستە بە هۆی خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەر زۆر كێلگەی نەوتمان لە كەركووك لە دەستدا ، بەڵام خاوەن یەكدەكێكی زۆر غازین سروشتین كە دەتوانین وەكو جێگرەوەی نەوت بەكاری بهێنین، وە یاخود پەرەپێدان بە كێڵگە نەوتیەكان كە دەتواندرێ ئاستی هەناردەی نەوتی لێوە بگاتە ئاستی پێویست، ئەوە گریمان بەغدا دوو مانگ یان چوار مانگ بودجەی نارد لەسەر قەولی وڵاتان، ئەی دواتر چی؟ ئایا دەبێت هەر ناكۆكیەك ڕووبدات و قوتی خەڵكی ببڕێ؟!چارەسەر تەنها هەوڵدانە بۆ بەدەستهێنانی ئەو ئابوریە سەربەخۆیە و هیچ ڕێگایەكی دڵنیا و سەلامەتتر بوونی نیە بۆ دابینكردنی خەرجیەكانی ئەم هەرێمە. چونكە پشت بەستن بە عێراقێكی موفلیس ، قەرزدار و شكسخواردوو كارەساتە.





ئەم هەواڵە 4693جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad