English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سازش نەكردنی سەرۆك بارزانی بۆ مافەرەواكانی كورد دوژمنانی تووشی شپرزەیی كردووە
2021-01-26 [02:57 AM]

نوسینی : رێبوار حەمەلاو شوانی


پارتی و بارزانی بەكردەوە، بە درێژایی مێژوو و بە ژمارەیەكی كەمی پێشمەرگە ، دەستكەوتی گەورەی و داستانی نەبەردی گەورەی لە نێو جەرگەی داگیركەران تۆمار كردووە و بۆ هیچ دوژمنێك چۆكی دانەناوە و سازشی نەكردووە و چ بگات بە رێكخراویی تیرۆریستی داعش و گروپە میلیشكانی تر ئەوانەی لە ماوەی 7 ساڵی رابردوو، خۆیان بەرانبەر بە ئازایەتی و قارەمانییەتی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و گەلی كورد تاقی كردەوە و بە خوێن وگیانیان خاك و سەروەری كوردستانیان وەك هەمیشە پاراست و مێژووییان تۆمار كرد .
پارتی دیموكراتی كوردستان ، هەڵگر ستراتیژی و بیر نەتەوەپەروەری و نیشتیمانپەوەرییە ، بەكردەوە و دروشمەكانی لە سەر ئاستی هەموو كوردستان  بۆ نەتەوە و خاكەكەی جێبەجێكردووە و هەردەم و لە هەر شوێنك خۆی بە بەرپرسیار زانیووە و هیچ كاتێك  لە سەختترین قۆناغەكاندا سازشی لە سەرمافەرەواكانی كورد وكوردستان نەكردووە و دۆزی گەل و نیشتیمانەكەی پێش هەموو بەرژوەندییەكی تر  بووە .
بەدرێژایی مێژوویی زیاتر لە حەوت دەیە، هەردەم وەك فریادڕەس و داكۆكیكاری سەرسەختی مافە نەتەوەییەكانی كوردو كوردستان بووە لە سەر ئاستی هەر كوردستان بە شێوەیەكی گشتی و هەر شوێنێك  پیوست  بوو بێت لە گۆڕەپانی خەباتی نەتەوەیی و بەرخۆدان لە دژی داگیركەران و ناحەزانی  ئامادە بووە .
پارتی دیموكراتی كوردستان ، رەوایەتی و هێزی لە گەلێكی ستەملێكراو و ئازادیخواز بەرابەرایەتی بارزانی  ئاڵاهەڵگر و مەشخەڵ هەڵگری كاروانی و رێبازی  كوردایەتی  پێشەنگ بووە ، خۆشەویستی  پارتییەكان و بارزانی و گەرٍانەوە بۆ رابەرایەتی بارزانی بۆ ئەوە نییە كە  حزبێكی ناوەندگەرا  و تاك بڕیار بێت  بەڵكو  بۆ باوەرێكی هەستی نیشتیمانپەوەری و متمانەی پتەوی كوردپەوەریی لە نێوان پارتی و رابەرایەتیی كردنی بارزانییە بەتایبەت لە قۆناغە سەختەكاندا و هەڵوێستی نەگۆڕی بارزانییە بەرانبەر بە خەباتی رەوایی كورد و كوردستانە و ئەوەش خۆشەویستی  بێ‌ كۆتایی گەلی كورد و پارتییەكان و بارزانییە .
ئەوەی لەماوەی دەیان ساڵەی خەباتی بێ‌ وچان و تێكۆشانی هەر دەم پارتی دیموكراتی كوردستانی وەك قوتابخانەیەكی نەتەوەیی بەهێز وپتەو هێشتۆتەوە و دوژمنانیشی سەرسام و تووشی شۆككردۆتەوە و نەیانتوانیووە بچووكترین درز لە نێوان پارتی و بارزانی و جەماوەرەكەی دروستبكەن ، بەڵام نەك هەر نەیانتوانی بە مەرٍامە شوومەكانیان بگەن و ئەمەش نیشانەی بێ‌ ئومێدی  دوژمنان و نەیارانی كورد و كوردستانە لە ناوچەكە .
بۆیە، كارێزمایی بارزانی و رابەرایەتی بارزانی و پارتییەكان بە هیچ پروپاگەندەیەك و تابووری پێنجەم  و هیچ فیلم و چەواشەكارییەك ناشارێتەوە . بابەتی نەتەوەپەوەری و نیشتیمانپەوەری  پارتی و بارزانی لە پێناو گەیشتن بە ئامانج و مافەرەواكانی  هیچ كات و هیچ دوژمنێك و بەدرێژایی مێژوو سازشی نەكردووە و ناكات و ساردی ناكاتەوە ولە 
بۆیە، ئەوەی پارتی وەك قوتابخانەی كوردایەتی و رابەرایەتی بارزانی لە هەموو رێكخراو و حزبەكانی تر رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و زۆرێك لە وڵاتانی ناوچەكە و جیهان  جیاواز دەكات ، باوەری پتەوی كوردپەوەری و متمانەی تەواوی ئەو رێبازەیە  نەتەوەییە بۆ گەیشتن و بەدەسهێنانی مافەرەواكانی كە بە وزەیەكی زۆر و گەنجانە بەردەوام لەگشت قۆناغەكاندا ، خۆی گونجاندووە و نوێ دەبێتەوە و بە هەمان بیروباوەری كوردانە و سیاسەت و ئیدارە و حكومرانی بەردەوامە بەرەو لووتكە و ئامانجەكانی .





ئەم هەواڵە 4963جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad