English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هەژدەی شوبات ، سەرەتایەك لە خەباتی مەدەنی
2021-02-18 [03:19 AM]

نوسینی : د. مەیادە نەجار


لە رۆژگارەكانی سەرەتای سالانی پەنجاكانی سەدەی رابردوودا، لەلایەن باوكی روحیمان ( سەرۆك بارزانی نەمر) یەكەم پرۆسەی دەستپێكی رێكخراوەیى نەتەوەیی تاییەت بە قوتابیان و لاوان دامەزریندرا.
دامەزراندنی یەكێتی قوتابیان و یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان لەو رۆژگارەدا زۆر بابەتی جیاواز و گرنگ لەخۆ دەگرێت ، لەوانە گرنگیدانی باوكی روحیمان بەتوێژی قوتابیان و لاوان وەك باوەربوون بەخەباتی مەدەنی و بنیاتنەری سەركردەی بەتوانا، بیگەیاندنی كادیری گەنج، رۆشنبیركردنی كۆمەلگە ، هەموو ئەمانە بەلگەیەكی سەلمێنەرن بۆ باوەربوون بەخەباتی مەدەنی پارتی دیموكراتی كوردستان.
ئەوەی جێگەی بایەخ پیدانە، لەدوای راپەرینی ئازاری 1991 جارێكی تر یەكێتی قوتابیان و یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان رۆلێكی گرنگیان لە دروستكردن و زیندووكردنەوەی جۆشی نەتەوەیی و هەستی نیشتیمانپەروەری لەناو چینی گەنجاندا بینی و سەرلەنوێ بیری گۆرانكارییان زیندوو كردەوە، بەتایبەت ئەو كات خۆم یەكێك بووم لەو قوتابیانەی وەك ئەندامێكی یەكێتی قوتابیان توانیم سوودێكی زۆر لە بلاوكراوەكانی هەردوو یەكێتی قوتابیان و یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان وەربگرم.
ئەمڕۆ لەو یادە پیرۆزەدا ، پیرۆزبایی لەسەرجەم كادیران و ئەندامانیان دەكەم و هیواخوازم هەمیشە هەوێنیك بن بۆ سەركەوتن و گۆرانكاری، درێژەدان بەخەباتی نەتەوەیی ، هەزاران سلاو لەگیانی پاكی شەهیدانی كورد و كوردستان سەروەرییان باوكی روحیمان سەرۆك بارزانی نەمر وكاكە ئیدریسی هەمیشە لەیاد.





ئەم هەواڵە 4507جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad