English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
١١ی ئاداری١٩٧٠بنا غەی بەدیھاتنی دەسکەوتەکان
2021-03-11 [10:41 AM]

نووسین: وەیسی سەعید وەیسی


ھەلگیرساندنی شۆرشی ئەیلوولی مەزن بەرێبەرایەتی بارزانی نەمر ،ئـومێدی خستەنێودلی نەتەوەێک بووەشورشێکی سەرتاسەری بۆئازادیخوازانی گەلەگەمان ،کەئیرادەوبروای لای تاکی کورددروست کرد  ،دوای (٩)سالی خەباتی شاخ وچەکداری ئامانجەکەی کەبریتی بوولە رزگاری نیشتیمانی وسەربەخۆیی کوردستان وبەرپێچ دانەوەی پیلانی دوژمنان وبەرگری لەبوون ومافەرەواکانی گەلەکەمان لە١١ی ئادارھێنایەدی  ورژێمی ئەوکاتی عیراق ناچارکرا دان بەمافەکانی گەلی کوردستان بنێت ،بەمەش شۆرشی ئەیلوول بووەیەکەمین شۆرشی  کوردستانی  کەتوانی بەئامانج  بگات  بۆیەکەم جارناوچەیەکی  ئۆتۆنۆمی دانپێندراو دروست بوو، زمانی کوردی شان بەشانی زمانی عەرەبی وەک زمانی فەرمی ناسێندرا،کوردیش وەک ھاوبەش لەعیراقدامامەلەبکات ، کەئەم رێککەوتنامەیە ش بووەخالێکی وەرچەرخانی گرنگی مێژووی کەسەنگ وکاریگەری خۆی ھەبوو ،
 بەمەش گەورەیی شۆرشی ئەیلوول وکارێزمایی بارزانی نەمربەدەرکەوت ومێژووی پرلەسەروەری گەلەکەمانیشی رەنگین ترکردکەلەسایەی ئەم رێکەوتنامەیە زۆرترین دەسکەوت ومافی گرنگ بۆ خەلکی کوردستان بەدەست ھات ،مافی ھاونیشتیمانیانی کوردستان بەھەمووئایین ونەتەوەێکەوەچەسپێندرا،
گەلی  کوردستان لەسایەی داچوارسال کەوتنەخۆشی وبووژاندنەوە وێرای ئەوەی  دۆزی رەوای گەلی کوردستان بەھەمووجیھان ناسێندرا.
ھەرچەندەوەک پیشەیی ھەمیشیان زۆری نەبردبەداخەوەرژێم لەپەیمان وبەلێنەکانی پاشگەزبووەوەکەسەرەنجام  ھەولی لەناوبردنی شۆرشیان داو رێکەوتنامەخیانەتکارانەکەی جەزائیریان مۆرکرد بۆماوەێکی کاتی شورش  تووشی نسکۆبووبەلام سوپاس بۆخودای گەورە نەیان  توانی ئیرادەی کوردستانیان بشکێنێت  بەوپێیەی شۆرشی ئەیلوول ھەلقولاوی ناخی جەماوەربووبۆیەش  نسکۆوپیلانەکان ناتوانن  بیشکێنن کە دوای ماوەیەکی کەم جارێکی تر بەھەمان ئیرادەوروحیەتی پۆلایینی شۆرشی ئەیلوول لە(٢٦)گولاندا شۆرش ھەلگیرسا رێبوارانی رێبازی پارتی وبارزانی  سەلماندیان کەئیدی ناتواندرێت لەرێی زولم وستەم وزۆرداری گەلی کوردستان لەناوببردێت یان دەستبەرداری مافەکانیان بن،بۆیەش  گوڵان بووەدرێژەپێدەری  ئەیلوول کەھەردەسکەوت وسەروەرێکیش لەکوردستان بەدەست ھاتبێ ئەوابناغەکەی بۆشۆرشی ئەیلوول وجەنابی بارزانی نەمردەگەرێتەوەکەرێکەوتنامەی١١ی ئادارسەرەتای چەسپاندنی ماف ودەسکەوتەکانی کوردستانیان بووولەوێی بناغەکەی بۆداندرا.





ئەم هەواڵە 4561جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad