English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كاتی رێكخستنی نێو ماڵی كوردستانە
2021-04-06 [09:25 AM]

نوسینی : رێبوار حەمەلاو شوانی


هەر وەك چۆن دەبینرێت ، عێراق نقوومبووە لە قەیران و گەندەڵی و دواكەوتوویی و قەیرانی سیاسی بێ‌ كۆتایی و ئینجا دەستێوەردانی وڵاتانی ئیقلیمی و هەروەها هەژاری و ماڵوێران و نەبوونی خزمەتگوزاری لە ناوچەكانی ناوەڕاست تا باشوور ، لەلایەكی ترەوە عێراق و هەموو ئەو گروپ و لایەنانە سەرقاڵی بەرفراوانكردنی گروپی میلیشایی و دەستبەسەرداگرتنی سەروەرت و سامانی عێراق و ئینجا پێشێڵكاری یاسا و سەپاندنی هێزی زۆرینەی مەزهەبی و تایفی و چەكداری لە جیاتی ئایاسا و دەستوور و پابەندن بوون بە بنەماكانی یەكسانی و سازانن. ئەگەر چی لەماوەی رابردوو، ناكۆكیی حزبایەتی و بەرژوەندی تایبەتی هەندێك هێزولایەن زیانی زۆری بە دۆزی كورد و پێگەی كورد گەیاندووە ، بەڵام گەلی كورد كارێكی باش دەكات زۆر خۆی ناخاتە قووڵایی ململانێ وناكۆكییە سیاسیەكانی عێراقەوە ؛ بۆیە، هەوڵدان بۆ رێكخستن و كۆكردنەوەی ناوماڵی خۆی ، پەیامی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ گشت هێزولایەنە كوردستانییەكان لە پێناو تەبایی ، هەنگاوێكی گرینگە بۆ یەكخستنی گوتاری سیاسی لە بەغدا. هەروەك خوێندنەوەولەبەرچاوگرتنی ڕۆڵی هەموو پێكهاتە سیاسییە كوردییەكانیشە كە دەتوانن لە هەولێرەوە بۆ بەغدا بە یەك سیاسەت و یەكهەڵوێستی كوردستانیانەیە، لە گفتگۆكان لە پێناو داكۆكیكردن و بەدەستهێنانی گشتی مافەرەواكانی گەلی كورد و لە هەمانكاتیشدا ، پەیامێكی گرنگی هەرێمی كوردستانێكی بەهێزە بۆ گشت نەیارانی گەلەكەمان . بەدڵنییاییەوە ئەم قەیرانە بێ‌ كۆتایییانەی بەرۆكی عێراقی گرتووە، دەرفەتێكی باشە بۆ گەلی كورد، كە یەك دەنگ و تەبا بێت، چونكە تەنیا یەكهەڵوێستی و یەكدەنگی دەستەبەری مافەكانی خەڵكی كوردستان دەكات؛ لەو پێناوەشدا پێویستە لایەنە سیاسییە كوردییەكان لە سەر ئاستی بەرزتر بەردەوام لە پەیوەندی دابن و تاوتوێی رێكخستنی نێو ماڵی كوردستان بیكەن ؛ چونكە بە ئەنجامدانی ئەو كارە نیشتیمانپەوەری و كوردپەوەرییە ،ئەوا دەتوانرێت و گۆڕانكارییە سیاسییەكانی عێراق و ناوچەكە باشتر بە سوود و قازانجی هەرێمی كوردستان بشكێنێتەوە و هەموو جووڵە و گۆڕانكاریییەك بكەنە دەرفەتێكی لەبار و دەرفەتیكی گونجاو و زێڕین، بۆ ئەوەی كوردستانی بەهێزوئاوەدان و سەركەوتوومان لە ئاستی ناوخۆ و نێودەوڵەتیدا هەبێت؛ بەتایبەتی لە سەر ئاستی نێودەوڵەتیدا، چونكە پێدەچێ وڵاتانی زلهێز بەتایبەت ئەمریكا بەهۆی بە میلیشاكردنی عێراق و دەستێوەردانەكانی ئێران زۆر ئومێدیان بە عێراقی ئێستای پڕقەیران ودۆخی نالەبار نەما بێت، بۆیە، پێوستە گەلی كورد پێكەوە لە بەغداو لە سیاسەتی نێودەوڵەتییدا ، چانسی باشتری دەبێت بۆبەهێزكردنی پێگەی سیاسی و دیپلۆماسی كوردستانێكی بەهێز ..





ئەم هەواڵە 3832جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad