English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هەوڵدان بو یەکدەنگی و هاوهەڵوێستی بە تایبەت لە قوناغی ئەمڕودا
2021-04-09 [11:19 AM]

نوسینی : سەلاح بەیتولا ئاکرەیی


ئێمە هەموو کات لە وتارەکانی پێشوتری خوماندا پەیامی یەکڕیزی و تەباییمان ئاراستە کردووە چونکە بە هێز بون و سەرکەوتنی گەلێک لە یەک هەڵوێستی و یەک دەنگی دایە بو ئێمەی کورد کە خاوەن جوگرافیایێکی سیاسی ئاڵوزین و لە سەر هەموو ئاستەکانیش دا دوزە ڕەواکەمان نەیارو ناحەزێکی زوری هەیە کە بە هەموو شێوەیێک لە هەوڵدان سەنگ و پێگەی ئەزمونی فیدڕالی هەرێمی کوردستان لاواز بکەن و ئێڕادەی سیاسیمان لێ زەوت بکەن و بمانخەنە ژێر ڕکێفی مەرام و ئەجندای سیاسی خویان بەڵگەی دورو نزیکیش هەن کە سەلمێنەری ئەم ڕاستیەن. یەکێک لە مەسەلە هەرە مەترسیدارەکان ئەوەیە کە ناحەزانمان پیلان دەگێڕن و ئامانجی سەرەکی لە پیلانگێڕیش هەوڵدانە بو لێدانی ئینتیمای نەتەوەیی و نیشتیمانیمان هەر لەماوەی ئەم چەند ساڵانەی دواییدا کومەڵێک گوشاری سیاسی ، ئابوری و دارایی،ئەمنی و سەربازی و هتد بەپێی نەخشەیێکی ستەمکارانەی بو داڕێژراو بە سەر هەرێمی کوردستاندا سەپاند تاکو بتوانن شەقامی هەرێم بجوڵێنن لە دژی دەستەڵاتی سیاسی هەرێم بەڵام نە ئەمەیان بو چووەسەر ونەش توانییان بە گوشاری ئابوری و سیاسی ئیڕادە سیاسیەکەمان لاواز بکەن ئێمە بەپێی دەستوری هەمیشەیی ساڵی 2005ی عیڕاق کە بەڕێژەی 85٪ دەنگی هاوڵاتیان سەرکەوتنی بەدەست هێنا مافە مەدەنی و سیاسیەکانی کوردیش تێدا جێگیر کران بەڵام کە هێدی هێدی عیڕاق جێی پێیی خوی قایم کرد گەڕایەوە سەر پەیڕەو کردنی هەمان ئەقڵیەتی سیاسی پێش 2003 ز وبەرەو تاکڕەوی و دیکتاتوریەت هەنگاوی نا و بونەوە هەڕەشە بوسەر هەرێمی کوردستان ئەڵبەت نابێ ئەوەش لە بیر بکەین کە زورێک لە نوخبە سیاسیە دەست هەڵاتدارەکانی ئەم وڵاتە پەیوەست بون بە جێبەجێکردنی ئەجندای سیاسی دەرەکی ئیڕادەی سیاسی خویان لە دەست دا نەمابو ونەماوە تا کو ئەمڕوش نەیانتوانیوە بە ئیڕادەیێکی سیاسی سەربەخو بڕیار بدەن کەوابێ شەڕاکەتی سیاسی لەگەڵ ئەقڵیەتێکی سیاسی لەم چەشنە کارێکی ئاسان نیە و نابێت بە تایبەت کاتێک لەنیو خوماندا تەبا و یەکگرتوو نەبین ناتوانین داواکاریە دەستوریەکانی خومان بە تەواوەتی بەدەست بێنین ئەمە کاتێک دێتە دی کە هەمومان دەست لە ناو دەست وەک تیمێکی یەکگرتوو و بەهێز ڕوبەڕوی نەخشەو و پیلانەکان ببینەوە ببینە ژمارەیێکی بە هێزی ئەوتوو حیساب بوکراو لە سەر ئاستی عیڕاقی و هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی لە کوتاییدا دەستڵاتی سیاسی هەرێمی کوردستانیش لە ڕوی سیاسی و دیبلوماسی هتد لە سەر هەموو ئاستەکاندا هەنگاوی باشی بڕیوە وە ئەگەر لە یەکترازانی سیاسیش کاڵ ببێتەوە یان باشتر بڵێم هەر نەمێنێت بێگومان زۆربەی هەرە زوری ماف و داخوازیە ڕەواکانمان بەدی دێنین تا ئاستی کوتا ئامانج کە ئەویش سەربەخویی کوردستانە.





ئەم هەواڵە 4228جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad