English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەقامگیری سیاسی عیڕاق پەیوەستە بە جێبەجێکردنی بنەماکانی دەستوری هەمیشیی ئەم وڵاتە
2021-04-13 [10:10 AM]

نوسینی : سەگڤان هالو


  سەرکردایەتی سیاسی هەرێمی کوردستان پێویستە هاوکات لە گەڵ پێشهاتە سیاسیەکاندا هەنگاوی سیاسی و دیبلوماسی بهاوێژێت بو ئەوەی بتوانێت سەنگ و پێگەی خوی بە هێزتر بکات لە سەر ئاستی نێودەوڵەتی و هەرێمایەتی ، نێوخویی دا سەردانەکانی ئێستای بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی و هەروەها هەوڵە بەردەوامەکانی ڕێزدار سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی ب ڕێککەوتن لە گەڵ بەغدا ئاماژەن بو ئەوە کە لە کاتی گونجاودا هەوڵە دیبلوماسی و سیاسیەکانی خویان چڕ کردوتەوە بو دەرباز بون لە کێشەو قەیرانەکان و گوڕینی دوخی ناهەمواری هەرێم لە هەمو ڕویێکەوە بەرەو دوخێکی باشتر پەیڕەو کردنی سیاسەتێکی حەکیمانەی لەم چەشنە لە قوناغی ئەمڕودا نەک هەر تەنها لە بەرژەوەندی کورد دایە بەڵکو سەقامگیری سیاسی،ئەمنی،ئابوری تاد.. لێدەکەوێتەوە لە سەر ئاستی نێوخویی هەرێم و عیڕاق دا ئەمەش بە قازانجی هەردو لا کوتایی پێدێت ڕژیمە یەک لە دواکانی عیڕاق هەر لە فەیسەلی یەکەمەوە بگرە تا ڕوژی ڕوخانی ڕژێمی بەعس نکوڵیان لە ماف و داخوازیە ڕەواکانی گەلی کوردستان کرد بەڵام ئەوەی مایەوە لە دواجاردا ئەوە بو کە هەموان لێی زەڕەر مەند بون و بە کاوڵ و وێڕان بون و لە نێو چونی خەڵکێکی یەکجار زور کوتایی هات دەستەڵاتی ئێستای عیڕاق گەر پەند و وانە لە ڕابردو وەرنەگرێت و بەردەوام بێت لە سەر پەیڕەو کردنی سیاسەتی تاکڕەوی و هەمان هەڵە دوبارە بکاتەوە ئەوا عیڕاق بە گشتی جێگیری و سەقامگیری بە خویەوە نابێنێت و ڕوژ دوای ڕوژ بەرەو داڕوخان پەل دەهاوێژێت پەراوێز خستنی پێکهاتەکان ولە سەروی هەموانەوەش کورد کە بە پێی دەستور بەشێکە لە عیڕاق لە سەر بنەمای شەڕاکەتی ڕاستەقینە ئەو عیڕاقە بە هێزەی کە لێرەو لەوێ باسی لێوەدەکرێت ناهێتە ئاڕاوە هێزی عیڕاق لە جێبەجێ کردنی دەستوری هەمیشەیی عیڕاق دایە بەشێوەیێکی پڕاکتیکی چونکە بە پێی دەستور عیڕاق هەرێمی فیدڕالی تەواوکەری یەکترن شایانی گوتنە وتارەکەم بە مە کوتایی دێنم ئەویش ئەوەیە کە عیڕاقێکی سەقامگیر بەرامبەرە بە جێبەجێکردنی بنەماکانی دەستوری هەمیشەیی و دور کەوتنەوە لە ئەجندای سیاسی دەرەکی.





ئەم هەواڵە 3829جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad