English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خەباتی ئێمە پارێزگاریكردنە لە شكۆ ،ئاڵا و بوون و ئیرادەمان
2021-05-25 [11:04 AM]

نوسینی : رێبوار حه‌مه‌لاو شوانى


گەر هەڵوەستەیەك لە سەر مێژوویی بەزۆرڵكاندن كوردستان و ئینجا ئەو سەد ساڵەی دامەزراندنی عێڕاق وەك دەوڵەتێكی بەزۆر دروستكراو هەر لەڕووخانی ڕژێمی پاشایەتی و هاتنی عەبدولكەریم قاسم و دواتر هاتنی حیزبی بەعس و كێشە ئاڵۆزیەكانی حیزبی بەعس و هاتنی سەدام حسێن و جەنگ لەگەڵ وڵاتی ئێران و رووخانی ڕژێمی بەعس لە 2003 گرتنە دەسەڵات لەلایەن زۆرینەی شیعە كێشەوئاڵۆزیەكانی نێو لایەنە سیاسیەكانی عێڕاق ئەمانە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ كاریگەری نەرێنی و خراپی هەبووە بۆ سەر ژیانی هاوڵاتیانی كورد لەڕوویی ئابووری و كەلتووری و كۆمەڵایەتی و ژێرخان و سەرخانی كۆمەڵگەی كوردی. عێڕاق وەك دەوڵەتێكی شكستخواردوو لە ماوەی 16 ساڵی رابردوو تا بیناقاقایان پڕە لە گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی عێڕاق و نەدانی مافە دەستوورییەكانی خەڵكی هەرێمی كوردستان و نانەوەی كێشەوئاڵۆزی و سەرهەڵدانی دۆخی ئابووری و قەیرانی دارایی لە سەرتاسەری عێڕاق كە هەمووی هۆكارەكەی حوكمڕانی هەڵەی بەغدایە. ئەگەر وردبنیانە و واقعیانە بەراوەردێك لە نێوان عێراق و كوردستان بكەین ،روون و ئاشكرایە، ئاستی بژێوی و ئاستی خزمەتگوزاری و ئارامی و ئاسایش لە هەرێمی كوردستان چۆنە و لە بەغدا تا بەسڕە چۆنە! ، بۆیە حكومەتی هەرێمی كوردستانیش لە رۆژگاری ئەمڕۆدا بەشارەزابوون لەو مێژووەی دەوڵەتی عێڕاق هەیەتی دەیانزانی مێژوو دووبارە دەبێتەوە، دەسەڵاتداران لە بەغدا هەڵەن و كەم و كوڕیان زۆرە رۆژێك دادێت تووشی ڕقی جەماوەر و خۆپیشاندەران دەبنەوە ناتوانن دواتر بە رۆژێك و دووان كێشەكان چارەسەربكەن دارایی و ئابووریەكی زەبەلاحی دەوێت. لێرەدا لە رووی ئاستی خزمەتگوزاری و ئاسایش بۆ خەڵكی هەرێمی كوردستان دابین بكەن، دیسانەوە خەڵك و هەرێمی كوردستان نەبنەوە قوربانی دەوڵەتی عێراق، هەركێشە و ئاڵۆزیەك لە بەغداوە كاریگەری ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی بۆ هەرێمی كوردستان هەیە لە نەمانی كارەبا ئاو بەنزین نەوت و چەندەها شت كە پەیوەستە بە بژێوی و ژیانی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان، بەڵام خۆشبەختانە و سەركەوتووانە و زیرەكانە سەركردایەتی سیاسی كوردستان و حكومەتی هەرێمی كوردستان دەیزانی و ئەوەی لە پێش چاو بوو كەسەڵاتدارانی بەغدا هۆكاری سەرەكی ئەو ئاڵۆزی و پشێویانەی عێراق دەبن بە هەرێمی كوردستانیشەوە كە ئێستایە، بەڵام حكومەتی هەرێمی كوردستان بەپلان و پڕۆژە ستراتیژیەكانی سەرخان و ژێرخانی هەرێمی كوردستانی تۆكمە و بناغە داڕیژكرد لە ئێستادا خەڵكی هەرێمی كوردستان پێویستیان بە نەوت و بەنزین و كارەبا و ئاوی دەوڵەتی عێراق نیە بە پێچەوانەوە لە دوارۆژ ئەوان چاویان و پێویستیان بە ئێمە دەبێت. دەبیین كە خەڵكی ناوچە جیاوازەكانی عێراق لەبەر نەبوونی ئاو و كارەبا و ئەمن و ئاسایش و كێشە و ئاڵۆزیەكان لە چ دۆخێك دا ژیان بە سەر دەبەن . كەواتە چەند هەڵەیەكی گەورەی مێژوویی و سیاسی و ستراتیژی و ئابووری دەبوو ئەگەر خۆمان رادەست بكەین و وابەستەی دەوڵەتی عێراق بكردایە بە قسە و عەقڵ چەواشەكاری چەند كەسانێكی خۆپەرست و تاكڕەو و بێگانە پەرست و كورد فرۆش، ئەوجا دەمان دیت و بابزانین دەسەڵاتدارانی بەغدا چۆن و بە چ شێوەیەك و بەچەند ساڵ داواكاری خەڵكی هەرێمی كوردستانیان جێبەجێ دەكرد. ئێستا كوردستان بە ستراتیژی كوردستانێكی بەهێز هەنگاوەكانی چاكسازی و ئاوەدانی و پێشەسازی سەرٍەرایی هەموو كۆسپ و تەگەرەكانی بەردەمی بەرەو پێشەوە هەنگاویی ناوە و چاوەروان دەكرێت ئەو هەنگاوانە مودژەی سەركەوتنی گەورە و ئاسۆیەكی گەشی بۆ ئایندە لێبكەوێتەوە ..





ئەم هەواڵە 3589جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad