English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ستراتیژی سەركەوتووانەی مەسروور بارزانیی بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێمی كوردستان
2021-05-31 [10:55 AM]

نوسینی : رێبوار حه‌مه‌لاو شوانى


ساڵانێكی زۆرە بوونی قەوارەی هەرێمی كوردستان لە ناوچەیەكی پر كێشە وئالۆزی وەك رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وناوچەكە و عێراق بووەتە نموونەی پێكەوەژیانی ئاشتیانە ، سەقامگیری و سوودی هاوبەشی ئابووری بۆ وڵاتانی هەرێمایەتی ، ئەوەش دۆستانی زۆر شادمان و زۆرجارییش نەیارانی ناچاركردووە كە كاربۆ تێكدان و ناسەقامگیركردن و لاوازكردنی بدەن. بەڵام بە سیاسەت ودیپلۆماسییەت وئیدارەدانێكی ژیرانەی سەركردایەتی سیاسی هەرێمی كوردستان رووبەرووی هەموو كۆسپ و تەگەرەكانی بەردەمی بووەتەوە. بەتایبەت ئەگەر هەڵوەستە لە سەر دەسەڵاتدارانی بەغدا و شێوازی مامەڵەكردنیان لەگەڵ كوردستان بكەین ، دوای ئەوەی لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو ، پاشگەز بوونەوە لە بەڵێن و جێبەجێكردنی بنەماكانی فیدراڵیزم ، دیموكراسی و هاوبەشی و ئینجا لە سەروی هەمووشیانە جێبەجێكردنی دەستوور كە تەنها رێگەی ئاشتی و پێكەوە ژیانی ئاشتیانە دەستبەربوونی ماف و پێكهاتەكانی نێو عێراقە ، بەتایبەت نەتەوەیی كورد كە دووەم گەورە نەتەوەیە و دەیان ساڵە هەموو جۆرە خەبات و تێكۆشانێكی گرتۆتە بەر لە پێناو بەدەستهێنانی ئەو مافەرەوایانە ، وەك بینرا جارێكی تر سیاسەتی تاكڕەویی و خۆپەرستی و شكاندنی هەموو ئەو بنەمایانەیان دەستپێكردەوە . لە سەڕەتاوە ، هەنگاو بەهەنگاو سیاسەتی پەراوێز خستنی گەلی كورد لە دامەزراوە ئیدارییەكان و ئینجا دواتر دامەزراوە سەربازییەكان ، دواتر بڕینی مافە و شایستەداراییەكان گەلی كورد و هاوكاری بۆ پێشمەرگە لە رووی چەك و پێداویستییەكان هەموو ئەو هەنگاوانەی بەغدا لەكاتێكدا بوو كە ناوچەكە ، عێراق رووبەرووی گەورەترین مەترسی تیرۆر و جەنگ ببۆوە كە تێیدا ئامانج لاوازكردن و كۆتایی هێنان بوو بە قەوارەی یاسایی و سیاسی هەرێمی كوردستان بوو . لەگەڵ هەموو ئەو هەوڵانەی دەسەڵاتدارانی بەغدا ، لە سەر ئاستی نێوخۆییش هەندێك لایەن بە پاساو و پیلان و سیناریۆی جۆراجۆر كاریان بۆ لێدانی پێگەی هەرێمی كوردستان دەكرد ، بەڵام وەك بینرا ، بە خوێندنەوەیەكی وردبینانە و سیاسەتێكی حەكیمانەی سەركردایەتیی سیاسی كوردستان و بەتایبەت حكومەتی كوردستان لەو كاتەوە دا و تا بە ئێستاش هەموو ئەو هەوڵە نەزۆكە نەیانتوانیی ئیرادەی گەلی كورد لاواز بكەن و قەوارەی كوردستانیش بچووك و بێ‌ هێز بكەن . بۆیە، هەوڵەكانی سەرۆكی هەرێم و بەتایبەت سەرۆكی حكومەتی كوردستان لە ماوەی 21 مانگی رابردوو، كابینەی نۆیەم و شێواز و چۆنێیەتی ماڵەكردنی لەگەڵ پێشهاتەكانی و هەموو ئەو گوشار و قەیرانانە و پشوودرێژی لە گفتگۆ و دانووستانەكان بۆ پاساوە نابەجێیەكانی بەغدا ، لە كۆتاییدا ، رێككەوتنی ستراتیژی كوردستان و عێراقی لێهاتە بەرهەم ، ئەوە تەنها دەستكەوتێك نەبووە لەرووی بودجە و نەوتەوە بۆ گەلی كوردستان بەڵكو پارێزگاریكردن و پاراستنی قەوارەی دەستووری هەرێمی كوردستان بوو لە هەموو ئەو هەوڵانەی كە نەیارانی گەلەكەمان خەونی حوشتریان پێوە دەبینی. بەرێز مەسروور بارزانی سەرۆكی حكومەتی كوردستان بەو سیاسەت و ستراتیژییە و شێوازە مامەڵەكردنە دیپلۆماسیانەیەی و توانی پیلانی خۆرادەستكردن كە ، هەندێك لایەن و پەرلەمانتار بەناو كورد و بەڵام بەكرێگیراو و بەرژوەندییخواز بۆ خۆیان و نەیارانی گەلەمان پووچەڵكردەوە و خەونی بە پارێزگاكردنی هەرێمی كوردستان و كۆتایی هێنان بە قەوارەی كوردستانی لە گۆڕنا و هەموو هاوكێشەكانی پێچەوانە و بەسوودی هەرێمی كوردستان ئاڕاستەكرد . هەروەها لەرووی یاسایی و دەستوورییەوە ، رەوایی سازكردن بۆ پرسی فرۆشتنی نەوتی كوردستان و ئەوەش قۆناغێكی گرنگ و ستراتیژ بوو لە مێژوو هەرێمی كوردستاندا كە چیتر ناتوانرێت وەك كارتێكی گوشار لەلایەن دوژمنان نەیارانمان چ لە سەر ئاستی نێوخۆیی و دەرەكی بەكار بەهێنرێت و وەك هەندێك نەوتیان بە كاڵایەكی بێ‌ بەها و زیانبەخش بۆ گەل و نیشتیمانەكەیان لە قەڵەم دەدا كە مەڕامیان خۆرادەستكردن و رادەستكردنی نەوتی كوردستان بوو. هەروەها ئەو هەنگاوە ڕژدەكانی هەرێمی كوردستان بۆ چارەسەری كێشەكان لە رێگەی گفنگۆ ودانووستان و ئامادەیی تەواو و نییەتی ڕاستەقینەی سەركردایەتیی سیاسی هەرێمی كوردستان لەو بارەیەوە بۆ پابەندییەكان دەستوور وبابەتە پەیوەنددارەكان ، توانیی چۆك بەو هێزولایەن وگروپانەی كە دژ بە بوونی هەرێمی كوردستان وەك قەوارەیەكی دەستووری دابنێ‌ و ئەوەش لەلایەك تێكشكاندنی كۆسپەكان و لەلایەكی تریش سەركەوتنی سیاسەت ودیپلۆماسی سەركردایەتی سیاسی هەرێمی كوردستان و بەتایبەت بەرێز مەسروور بارزانی سەرۆكی حكومەتی كوردستان و پشوودرێژی و لۆژیكی گفتگۆ و مەنتیق بوو بە سەر زمانی هەڕەشە و گەمارۆدا .





ئەم هەواڵە 3478جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad