English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كوردستان ، نیشتیمانێكی ڕەسەن و ستراتیژ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ..
2021-06-28 [12:11 PM]

نوسینی : رێبوار حه‌مه‌لاو شوانى


كوردستان لە رووی پێگەی جوگرافیایی وستراتیژیی شوێنكی دیار و بەرچاو گرێدراوە ، خاوەن مێژوو و شوناسێكی دێرین و مۆڕكێكی كوردانە و ڕەسەن و مێژووییەكی دێرینە و سەڕەرایی هەوڵی زڵهێزان و داگیركەران بۆ ئینكاركردنی ، بەڵام خەبات و قوربانیدانی زیاتر لە سەدەیەكی رابردوو گەلی كورد وەك نەتەوەیەك كە ئامادە نییە سازش لە سەر ئەو بەها پربایەخ و گرنگانە بكات . بۆیە، ئێستا هەرێمی كوردستان ، دوای سێ‌ دەیە لە رووی كارگێری و بەرێوەبردنەوە بۆ ڕاستییەكی حاشاهەڵنەگر ، چونكە خاوەن چەندین دامزراوە گرنگە كە ئیدارەدانی كار و رێكخستنەكانی نێوماڵی خۆی دەكات ئەویش پەرلەمان، سەرۆكایەتی هەرێم و حكومەتی كوردستانە ، لە هەمان كاتیشدا هەوڵە سیاسی و دیپلۆماسییەكانی سەركردایەتیی هەرێمی كوردستان لە چوار چێوەی گەڕاندنەوەی چەند ناوچەیەكی ستراتیژی و گرنگ لە بە پێی ماددەی 140ی دەستوور ناوچەی كێشە لەسەرن و پێوستە بگرێنەوە بۆ سەر ئیدارەی هەرێمی كوردستان. ئەوەی بۆ رەوشی ئێستای گەلی كورد گرنگ و پربایەخە و پێوستە هەموو هێزولایەنە كوردستانییەكان بەو پەرییەوە ، جێگە بایەخیان بێت ، خۆشەویستی نیشتیمان و كوردپەوەریی و تەبایی نێوماڵی كوردستانییە كە دەخوازێت لە پێناو خۆشەویستی كوردستان كۆدەنگ بین و هەوڵەكانمان لەو بوارەدا زیاتر چڕتر بكەینەوە . بەتایبەت كە هەنگاوەكانی سەركردایەتیی هەرێمی كوردستان بە ئاڕاستەی پێشكەوتن و گەشەسەندنی هەرێمی كوردستان و حكومەتی هاوڵاتییە ، لە هەمانكاتیشدا هەرێمی كوردستان ئەو شوێنەیە كە تێیدا ، سەقامگیری و پێكەوە ژیانی ئاشتیانە تێیدا جێگرە ئەوە رێگەخۆشكەرە ، بۆ خەوشەویستی گەل و نیشتیمانەكەمان . پێوستە ، بەها نیشتیمانییەكان و بەرژوەندییە باڵاكانمان لە پێناو یەكهەڵوێستی و پێكەوە هەڵكردن بێت ئەویش پاراستنی دەستكەوتەكان و زیاتر پێشكەوتنی كوردستان و پشتیوانیكردنی زیاتر حكومەتی كوردستان لە سەرجەم بوارەكاندا، چونكە خاكی كوردستان ماڵی هەموو كوردستانییەكە ، خاك نیشتیمانی هیچ گەل و نەتەوەیەكی تر نییە، قەوارەیەكی دەستووری متمانەپێكراو و رەوایی پێدراوە چ لە سەر ئاستی كوردستان و چ ناوچەیی، عێراق و نێودەوڵەتیی و قوربانیی و ماندووبوونی زۆری بۆ دراوە . بۆیە، هەوڵە سیاسی و دیپلۆماسییەكانی سەركردایی سیاسی كوردستان بە شێوەیەكی گشتی و تا بە ئەمڕۆ ، لە پێناو پتەوكردنی بناغەكانی ئەو قەوارەیە كە هیوا و ئومێدی هەموو نەتەوەیی كوردە و زەروورتێكی گشتی و هەوێنە بۆ ئایندەی كورد و كوردستان .پێوستە ، پێوستە ، خۆشەویستی كورد وكوردستان پێش هەموو بەرژوەندییەكی تر بێت و شانازی بە كورد بوون و كوردستانیی بوونی خۆمان و مێژوو پر سەروەری شانازیی خۆمان بكەین .ئیتر كاتی شاندانی هەمووان بۆئەرك و بەرپرسیاریەتیی وخۆشەویستی گەل و نیشتیمان و هەموو دامەزراوەكان و بەماڵ خۆمانی بزانین چونكە بەهێزبوونی هەستی نیشتیمانپەوەری و كوردپەوەری و پشتیوانیی كردنی هەرێمی كوردستان واتا پارێزگاریكردن لە دەستكەوتەكان و بەدیهێنان و بەدەستهێنانی گشت مافەرەواكانمان لە ناوچەیەكی پر كێشە و ئاڵۆزی وەك رۆژهەڵاتی ناوەرٍاستدا ..





ئەم هەواڵە 3094جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad