English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حكومەتی عێراق هێزێكی نوێ دروست دەكات بۆ پاراستنی تاوەرەكانی كارەبا
2021-07-05 [08:59 AM]

ZNA – هەولێر


حکومەتی عێراق بڕیاریدا هێزێکی تایبەت بۆ پاراستنی تاوەرەکانی كارەبا دروست بکرێت، ئەمەش بەهۆی ئەوەی داعش چەندین تاوەری تەقاندۆتەوە و زیانی پێگەیاندووە.

لیوا تەحسین خەفاجی، گوتەبێژی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان رایگەیاند، لە چەند رۆژی رابردوودا نزیکەی 45 تاوەری گواستنەوەی کارەبا لەلایەن داعش کراونەتە ئامانج، بە ئامانجی دروستکردنی پشێوی ئەمنیی و زۆرینەی ئەو تاوەرانە چاککراونەتەوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، ژوورێکی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لەنێوان وەزارەتی کارەبا و هێزە ئەمنییەکان پێکهێندراوە، بۆ پاراستن و چاودێریکردنی تاوەرەکان.

گوتەبێژی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق راشیگەیاند، هێزێکی ئەمنی لە سوپا و پۆلیس و حەشدی شەعبی و حەشدی عەشایەری پێکدەهێندرێت، بۆ پاراستنی تاوەرەکان و رێگرتن لە بە ئامانجگرتنیان.

ئەمە لە کاتێکدایە هەفتەی رابردوو تەنیا لە یەک رۆژدا سێ تاوەری کارەبا لە پارێزگای نەینەوا کرانە ئامانج، بە ئامانجگرتنی تاوەرەکان لەلایەن داعش وایکردووە، قەیرانی کارەبا لە بەشێکی پارێزگاکانی عێراق دروست بێت و ئەوەش ناڕەزایەتی خەڵک و خۆپیشاندانی گەورەی لێکەوتووەتەوە.

 





ئەم هەواڵە 685جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad