English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تووشبووانی كۆرۆنا له‌ 186 ملیۆن نزیك بووه‌ته‌وه‌ و زیاتر له‌ ١٧٠ ملیۆن تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه‌
2021-07-08 [12:32 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

په‌تای كۆرۆنا كه‌ به‌ ڤایرۆسی كۆڤید19 به‌ناوبانگه‌ له‌ كۆتاییه‌كانی ساڵی 2019 له‌ وڵاتی چین سه‌ری هه‌ڵدا دواتر به‌سه‌رانسه‌ری وڵاتانی جیهان بڵاوبووه‌وه‌، له‌ ئێستادا كۆی ژمارەی ئەو کەسانەی لە سەرانسەری جیھاندا تووشبووی كۆرۆنا بوون 185 ملیۆن و 974 هه‌زار و 785 كه‌سه‌ و ئه‌و كه‌سانه‌ش دوای تووشبوونیان چاکبوونەتەوە، ١٧٠ ملیۆن کەسی تێپەڕاندوه‌.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە ماڵپەری "Worldometer"دا بڵاوکراوەتەوە کە پشت بە ئامارە نوێیەکانی تووشبوون بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ دەبەستێت لە جیھاندا، ١٧٠ ملیۆن و 181 ھەزار و 523 کەس توانیویانە له‌ نەخۆشیەکە چاكبنه‌وه‌.

ئەو سێ وڵاتەی زۆرترین ژمارەی تووشبوون بەو پەتا جیھانییەیان تیادا تۆمار کراوە، ھەروەھا لە ریزی پێشەوەی ئەو وڵاتانەیشدا دێن کە زۆرترین تووشبوو بە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە بەم جۆرەیە:

٢٩ ملیۆن و ٨٤٣ ھەزار و ٨٢٥ تووشبوو لە هیندستان، ٢٩ ملیۆن و ١٦٨ ھەزار و ٣١٣ تووشبوو لە ئه‌مریكا و ١٧ ملیۆن و ٣٥٢ ھەزار و ٦٧٠ تووشبوو لە بەڕازیل چاکبوونەتەوە.

ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ کە لە چین سەری ھەڵدا لە ماوەیەکی کورتدا، بە زیاتر لە ٢٠٠ وڵات و ھەرێمدا بڵاوبووەتەوە و بووە پەتایەکی جیھانگیر.

لە کاتێکدا لەسەرتاسەری جیھان ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە پەتاکە گه‌یشتووه‌ته‌ ١٨٥ ملیۆن و 974 ھەزار و 785 کۆی گشتیی ئەوانەی بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە، بەرزبووەتەوە بۆ چوار ملیۆن و 20 ھەزار و 252 کەس.

به‌ عێراق زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن 397 هه‌زار كه‌س تووشی په‌تاكه‌ بوون و 17 هه‌زار و 413 كه‌سیش به‌ په‌تاكه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، له‌ هه‌رێمی كوردستانیش كۆی تووشبووانی كۆرۆنا گه‌یشته‌ 191 هه‌زار و 290 كه‌س و كۆپی مردووانیش چوار هه‌زار 521 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

 





ئەم هەواڵە 931جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad