English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌وانه‌ی‌ دوو ژه‌م ڤاكسینی ڤایزه‌ریان وه‌رگرتوه‌ پێویسته‌ ژه‌می سێهه‌م وه‌ربگرن؟
2021-07-10 [10:43 AM]

ZNA - هەولێر


دوای چه‌ند كاتژمێرێك له‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ی‌ كۆمپانیای ڤایزه‌ر و بیۆنتیك ی هاوتا ئه‌ڵمانیه‌كه‌ی‌ بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ تیایدا ده‌یانه‌وێت داوای ئه‌وه‌ بكه‌ن له‌ هاوڵاتیان له‌ ئێستادا ژه‌می سێهه‌م له‌ ڤاكسینه‌كه‌ وه‌ربگرن وه‌ك پاڵپشتی بۆ ئه‌و دوو ژه‌مه‌ی‌ دیكه‌ی‌ كه‌ وه‌ریانگرتوه‌، ڕێكخراوی خۆراك و ده‌رمانی ئه‌مه‌ریكی و سه‌نته‌ره‌كانی كۆنتڕۆڵكردن و خۆپاراستنی نه‌خۆشی له‌ ئه‌مه‌ریكا ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ دوو ژه‌م ڤاكسینی ڤایزه‌ریان وه‌رگرتوه‌ پێویستیان به‌ ژه‌می سێهه‌م هه‌بێت. هه‌ردوو ڕێكخراوی خۆراك و ده‌رمانی ئه‌مه‌ریكی و سه‌نته‌ری كۆنتڕۆڵكردنی نه‌خۆشییه‌كان و خۆپاراستن له‌ ئه‌مه‌ریكا ڕاگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شیان بڵاوكردۆته‌وه‌ و تیایدا هاتووه‌" ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ هه‌ردوو ژه‌می ڤاكسینی ڤایزه‌ریان وه‌رگرتوه‌ پارێزراو ده‌بن له‌ كاریگه‌ریه‌ نه‌رێنیه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا و مه‌ترسی مردن به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ به‌تایبه‌ت شریتی نوێی ڤایرۆسه‌كه‌ له‌ جۆری ده‌لتا كه‌ ئێستا بڵاوبۆته‌وه‌" شریتی "ده‌لتا" ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ یه‌كه‌مجار له‌ هندستان بڵاوبویه‌وه‌ و له‌ ئێستادا شریتێكی بڵاوی ڤایرۆسه‌كه‌یه‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا به‌گوێره‌ی‌ داتاكانی سه‌نته‌ری كۆنتڕۆڵكردنی نه‌خۆشییه‌كان و خۆپاراستن. ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ دوێنێ 5 شه‌ممه‌ كۆمپانیای ڤایزه‌ر به‌ فه‌رمی داوای له‌ به‌كارهێنه‌رانی كرد كه‌ ژه‌می یه‌كه‌م و دووه‌می ڤاكسینه‌كه‌یان به‌كارهێناوه‌ 6 مانگ دوای وه‌رگرتنی ژه‌می دووه‌ك ژه‌می سێهه‌م وه‌ربگرن بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ شریتی" ده‌لتا" ی ڤایرۆسی كۆرۆنا پارێزراوبن.





ئەم هەواڵە 2278جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad