English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی تەندروستی داوا ده‌كات، خه‌ڵك خۆی بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسین تۆمار بكات
2021-07-10 [01:08 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، بۆ ئەوەی بتوانین رێگری بکەین لە نەخۆشیی کۆرۆنا یه‌كێك له‌م رێگایانه‌ ھەیە، خۆتۆمارکردنه‌ و وەرگرتنی ڤاکسین، وتیشی، ھەر چەندە خەڵک بەردەوام ناوی تۆمار دەکات، بەڵام پێویستە زیاتر بێت، داوا دەکەین ھاووڵاتیان زیاتر خۆیان تۆمار بکەن، چونکە ئەوە فاکتەرێکە بۆ ئەوەی لە نەخۆشیی کۆرۆنا پارێزراو بین.

دکتۆر ئاسۆ حەوێزی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، ماوەی چەند رۆژێکە حاڵەتەکانی نەخۆشیی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان زۆر زیاد بوون بەراورد بە ماوەی ڕابردوو و، حاڵەتەکان دەگاتە نزیکەی ھەزار حاڵەت، بۆیە پێویستە ھاووڵاتیان ئاگادار بن و رێکارەکانی پێویست بۆ رێگریکردن لە زیادبوونی حاڵەتەکان و نەھێشتنی ئەو نەخۆشییە بگرنە بەر.

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی گوتیشی، دوو رێگا ھەیە کە پێویستە کار بکرێت بۆ ئەوەی بتوانین رێگری لە نەخۆشیی کۆرۆنا بکەین و رێگە نەدەین زیاد بێت، چونکە کۆرۆنا خۆی ھێشتا ماوە و تەواو نەبووە، بەڵام حاڵەتەکان کەم ببوون، کەچی بەداخەوە ئێستا جارێکی دیکە لەو چەند ڕۆژەدا بەراورد بە ماوەی ڕابردوو، حاڵەتەکان زیاد بوون.

حەوێزی باسی لەوەش کرد، دوو رێگا ھەیە بۆ رێگریکردن و خۆپاراستن لە نەخۆشیی کۆرۆنا، ئەوانیش خۆپارێزی و جێبەجێکردنی رێنماییەکان، لەوانە بەستنی ماسک و دوورکەوتنەوە لە خەڵک و، رێگای دووەمیش وەرگرتنی ڤاکسینە، کە ئەوەش زۆر گرنگە بۆ ئەوەی پارێزراو بین و ناوی خۆمان تۆمار بکەین، بۆ ئەوەی ڤاکسین وەربگرین، ھەر چەندە خەڵک بەردەوام ناوی تۆمار دەکات، بەڵام پێویستە زیاتر بێت، چونکە تا ئێستا زیاتر لە ٢٠٠ھەزار کەس ناوی بۆ وەرگرتنی ڤاکسین تۆمار کردووە، بەڵام ئێمە خواستمان زیاترە و داوا دەکەین ھاووڵاتیان زیاتر خۆیان تۆمار بکەن، چونکە ئەوە فاکتەرێکە بۆ ئەوەی لە نەخۆشیی کۆرۆنا پارێزراو بین.

 

KDP.info





ئەم هەواڵە 712جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad