English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق لەسەر ئاو هەڕەشە لە ئێران دەكات
2021-07-11 [09:02 AM]

​ZNA – هەولێر


عێراق هەڕەشە لە ئێران دەكات ئەگەر بێتو بەردەوام بێت لەگرتنەوەی بەشە ئاوی عێراق، ئەوا عێراق سكاڵا لەئێران دەكات و پەنا دەباتە بەر یاسای نێودەوڵەتی .

مەهدی رەشید حەمدانی، وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "عێراق ناچارە پەنا بباتە بەر یاسای نێودەوڵەتی، ئەگەر ئێران بەردەوام بێت لەسەر گرتنەوەی بەشە ئاوی هاوبەشی عێراق و نەبوونی هەماهەنگی لەگەڵ عێراق، بۆ قەیرانی کەمئاوی کە پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان دەستەبەریان کردووە، بۆ هاوبەشیکردنی زیانەکانی کەمئاوی".

ئاماژەی بەوەشکردووە "وێڕای چەندین جار داواکاری، ئێران بەردەوامە لەسەر گرتنەوەی ئاوی جۆگە و رووبارەکانی سیروان و ئەلوەند و کارون و کەرخە. ئەمەش زیانی گەورەی بە دانیشتووانی عێراق گەیاندووە، کە بۆ دابینکردنی ئاو پشت بەو ئاوە دەبەستن کە لە ئێرانەوە دێت".

وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق راشیگەیاند: "ئێران هیچ ئامادەییەکی نیشان نەداوە، بۆ کۆبوونەوە و چارەسەرکردنی کێشەکە".

 





ئەم هەواڵە 886جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad