English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەبەغدا هێرش كرایە سەر تاوەری كارەبا
2021-07-14 [09:00 AM]

​ZNA – هەولێر


وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاند، بە ٢ بە بۆمبی چێنراو هێرش کراوەتە سەر هێڵی گواستنەوەی وزەی كارەبا لەخۆرهەڵاتی بەغدا و زیان بە تاوەری ژمارە ٣٩ گەیشتووە.

وەزارەتی کارەبای عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، تاوەری گواستنەوەی وزەی کارەبای ناوچەی نەهرەوان لە باشوری خۆرهەڵاتی بەغدای پایتەخت بە بۆمبی چێنرا و هێرشی کراوەتە سەر.

لەلایەکی دیکەوە ئەفسەرێکی وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە سکای نیوزی عەرەبی راگەیاند، شێوازی هێرشکردنە سەر تاوەرکانی گواستنەوەی کارەبا گۆڕاناکرییان تێدا دەکرێت، سەرەتا لە رێگەی بۆمبی چێنراوەوە هێرش دەکرایە سەریان، بەڵام لە ئێستادا پەرەوپێشچوونی بەخۆیەوە بینیوە و تاوەرەکان خۆیان بۆمبڕێژ دەکرێن و هەندێجار موشەکیان تێدەگرن.

ئەفسەرەکەی وەزارەتی ناوخۆ ئاماژەی بەوەشدا، لە نوێترین ئەو تاکتیکانەی بەکاردەهێنرێن بۆ هێرش کردنە سەر تاوەرەکان لە رێگەی قەناسەوە تەلی تاوەرەکان بە ئامانج دەگیرێن کە وزەی کارەبا دەگوازنەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، پێشتر شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەدا، زیاتر لە ١٠٠ تاوەری گواستنەوەی کارەبا و ٥٠ هێڵی گواستنەوەی نەوت هێرشیان کراوەتەسەر و زیانێکی زۆریان پێگەیاندوون.

 





ئەم هەواڵە 1405جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad