English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوودەكانی مێوژ
2021-07-14 [04:08 AM]

هەولێر _ ZNA


مێوژ یەكێكە لە پێكهاتە بە سوودەكان لەڕووی تەندروستی و جوانیەوە، هەربۆیە گرنگە بایەخێكی تایبەتی پێبدەین و منداڵەكانیشمان فێری خواردنی بكەین، دەكرێت مێوژ بەتەنها بڕێكی لێ بخورێت، یان تێكەڵی خواردنەكانی دیكە بكرێت وەك كێك یان نانی بەیانی. سوودەكانی مێوژ چییە ؟ - بۆ خانمانی دووگیان مێوژی رەش بەسوودەو یارمەتی كۆرپەلە دەدات، بە تەندروستی گەشە بكات، بەڵام ئەگەر شەكرەت هەیە باشترە پرسی پزیشك بكەیت. - مێوژ كاریگەری لەسەر جوانی پێست هەیە، چونكە توندی دەكاتەوەو ساف و گەشاوە دەریدەخات. - یارمەتیدەرە بۆ ئەو كەسانەی ئارەزووی سێكسیان لەدەستدەدەن، وزەیەكی باشیان پێدەبەخشێت. - سوودێكی زۆری هەیە بۆ ئەو كەسانەی كەم خوێنن، یان لەكاتی سوڕی مانگانەدا وزە دەبەخشێت بە لەش. - یارمەتی دڵ و خوێنبەرەكان دەدات بە تەندروستی بمێنێتەوە، هاوكات ریخۆڵە چاڵاك دەكات، تا زوو لە پاشماوە زیانبەخشەكان فڕێ بدات، یان بۆ ئەو كەسانەی میزیان درەنگ بۆ دەكرێت چارەسەرێكی گونجاوە. - لەكاتی قەبزبووندا، خواردنی مێوژ لەسەر گەدەی خاڵی چارەسەرێكی گونجاوە، بەڵام دەكرێت لە ئاوی شلەتێندا نوقمی بكەیت پاشان بیخۆیت. - رۆژانە خواردنی مێوژ، دەبێتە هۆی بەهێزكردنی یادگای مێشك و چاڵاككردنی. - جەستەی منداڵ چاڵاك دەكات، هاوكات سەرنجی بەهێزدەكات و دەتوانێت باشتر كۆشش بكات.





ئەم هەواڵە 2536جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad