English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاوی رووباری دیجلە و فورات بۆ 49 ملیار مەتر سێجای ساڵانە دابەزیوە
2021-07-15 [07:16 AM]

ZNA_ هەولێر


دەزگای ناوەندی ئاماری عێراق بڵاویکردووەتەوە، لە 2020 تێپەڕبوونی ساڵانەی ئاوی هەردوو رووباری دیجلە و فورات زیاتر لە 49 ملیار مەتر سێجای ساڵانە بووە.

بە گوێرەی راپۆرتێکی دەزگای ناوەندی ئامار، تێپەڕبوونی ساڵانەی رووبارەکانی دیجلە و فورات 49.59 ملیار مەتر سێجا بووە لە 2020.

روونیشی کردەوە، ئەو ئاستە بەراورد بە 2019 کەمی کردووە کە 93.47 ملیار مەتر سێجا بووە.

هەر لە راپۆرتەکەدا هاتووە، ئێستا تێپەڕبوونی ساڵانەی رووباری دیجلە گەیشتووەتە 11.44 ملیار مەتر سێجا، و رووباری فوراتیش گەیشتووەتە 17.95 ملیار مەتر سێجا. کە تێکڕای هەردوو رووبار گەیشتووەتە 29.39 ملیار مەتر سێجا، رێژەکەی دەکاتە 59٪ کۆی ئەو ئاوەی دێتە نێو خاکی عێراق.





ئەم هەواڵە 1369جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad