English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی :  بەداخەوە رێژەی توشبوون بە کۆرۆنا سێ ھێندە زیادی کردووە 
2021-07-19 [11:54 AM]

ZNA-ھەولێر


د ئاسۆ حەوێزی  وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند ،  ئەگەر بەریەککەوتن کەم نەکەینەوە ئەوا کارەسات بەڕێوەیە ، ئێمەش بەدەرنین لە وڵاتانی دەورەبەر کە چۆن بەھۆی دۆخی کۆڕۆناوە دەناڵێنن. 


لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا د ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی  رایگەیاند : بەداخەوە رێژەی توشبوون بە کۆرۆنا سێ ھێندە زیادی کردووە لەم دواییە بە بەراورد لەگەڵ چەند ھەفتەیەک بەر لە ئێستا ، ئامارەکان ترسناکە و پێشبینی ھەزاران توشبووی رۆژانە دەکرێ لە داھاتوو . 


ھەروەھا گووتیشی :  ئەوەی کە بەدی دەکرێ سستبوونێکی تەواوە بە پابەندبوون بە رێکارەکانی خۆپارێزی لە ھەموو شوێنەکان ، ئەگەر بەریەککەوتن کەم نەکەینەوە ئەوا کارەسات بەڕێوەیە ، ئێمەش بەدەرنین لە وڵاتانی دەورەبەر کە چۆن بەھۆی دۆخی کۆڕۆناوە دەناڵێنن 


دکتۆر ئاسۆ راشیگەیاند :  ئەنجومەنی وەزارەتی تەندروستی کۆبوونەوەی ئەنجامداوەو پێشنیارەکانی داوەتە لایەنی پەیوەندیدار سەبارەت بەم دۆخە و گرنگترین رێکارەکان کە پێویستە بگیرێنەبەر لە رۆژانی داھاتوو .

ھەروەھا ئاماژەی بەوەشدا : تکایە با لە رۆژانی داھاتوو پابەندبین بە رێنماییەکان و ماسک ببەستین و قەرەباڵغی کەم بکەینەوە 

د ئاسۆ حەوێزی 
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی 
١٨ی تەمموز ٢٠٢١





ئەم هەواڵە 1984جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad