English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كاروانێكی تری ڤاكسینی فایزەر گەیشتە عێراق
2021-07-21 [08:04 AM]

​ZNA- هەولێر


وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق، گەیشتنی کاروانێکی دیکەی ڤاکسینی کۆرۆنای لە جۆری فایزەر راگەیاند بەبێ ئەوەی ژمارەكەی ئاشكرابكات.

 

کۆمپانیای گشتی بەبازاڕکردنی دەرمان و پێدوایستییە پزیشکییەکان سەربە وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، کاروانێکی دیکەی ڤاکسینی کۆرۆنا لە جۆری فایزەر، گەیشتووەتە عێراق. بێ ئەوەی ئاماژە بە ژمارەی پێكوتەكان بکات.

وەزارەت روونیشی كردەوە، ڤاکسینەکان لە رێگای ساردکەرەوەی تایبەتەوە رەوانەی بنکە و فەرمانگە تەندروستییەکان لە پارێزگاکان و ھەرێمی کوردستان کراون.

لە ١١ی مانگی نیسانی رابردوودا، یەکەم کاروانی ڤاکسینی فایزەر لە ئەمریکاوە گەیشتبووە عێراق، تاوەكو ئێستا، یەک ملیۆن و ١٢٧ ھەزار و ٢٧٠ کەس لە عێراق، ژەمی یەکەم و دووەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.

 





ئەم هەواڵە 970جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad