English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فوئاد حوسێن: عێراق توانای نییه‌ به‌ چه‌ك رێگە لە هێرشی سەربازی تورکیا بۆ سەر وڵاتەکەی بگرێت
2021-07-24 [08:25 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

فوئاد حسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق لە واشنتن وەکو بەشێک لە شاندێکی باڵای وڵاته‌كه‌ی بەسەرپەرشتی سەرۆک وەزیران موستەفا کازمی کە بڕیارە رۆژی دووشەممە لە کۆشی سپی لەگەڵ سەرۆک جۆ بایدن کۆببێتەوە، وتی، وڵاتەکەی توانای نییە بە چەک ڕێگری لە هێرشی سەربازی تورکیا بۆ سەر خاکەکەی بکات.

تورکیا دەڵێت هێرشەکانی بۆ "بەرگری لەخۆکردن"ە و دژی چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)یه‌، وەزیری دەرەوەی عێراق، وتی، "عێراق بڕوای نییە بەهێز بەرامبەر هێزێکی تر راوەستێت و تواناشی نییە."

فوئاد حسێن گوتی تورکیا رەزامەندی وڵاتەکەی وەرنەگرتووە بۆ ئەنجامدانی هێرشی ئاسمانی و زەمینی بۆ سەر پەکەکە.

باسی له‌وه‌ش كرد، هیچ ڕێککەوتنێکی دوو قۆڵی لە نێوان عێراق و تورکیادا نییە کە ڕێگە بە تورکیا بدات بێتەژوورەوە.

فوئاد حسێن داوای لە تورکیا کرد بۆ چارەسەرکردنی پرسی پەکەکە واز لە ڕێگەی سەربازی بهێنێت.

 

سه‌رچاوه‌: voa





ئەم هەواڵە 1585جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad