English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری دەرەوەی عێراق: ئەمەریكا لەم كاتەدا سەربازەكانی دەكشێنێتەوە
2021-07-24 [08:47 AM]

ZNA – هەولێر


وەزیری دەرەوەی عێراق کاتی کشانەوەی سەربازانی ئەمریکا لە عێراق ئاشکرا دەکات و دەڵێت: "پلان وایە تاوەکو کۆتایی ساڵ سەربازانی ئەمریکا بکشێنتەوە.

د. فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق بە میدیا ئەمەریكیەكانی راگەیاندووە: "پێویستیمان بە سەربازی دیکە نییە بۆ عێراق، چونکە لە راستیدا ژمارەی پێویستی ئەو سەربازانە هەن، ئەوەی پێویستمانە هاوئاهەنگییە لە بواری هەواڵگریدا و پێویستیمان بە هاوکاریی ئەمریکایە لە راهێناندا دەمانەوێت هێزەکان هاوکارمان بن لە ئاسمانەوە."  

بڕیارە رۆژی دووشەممە مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی واشنتن بکات، دوای کۆبوونەوە و دیدار لەگەڵ جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا راگەیێندراوێک لەبارەی کشانەوەی ئەمریکا لە عێراق بڵاوبکرێتەوە، ئامانجی راگەیێنراوەکە وەکو چەند بەرپرسێکی ئەمریکا دەڵێن بۆ کەمکردنەوەی گوشاری چەند لایەنێکی شیعەیە لەسەر مستەفا کازمی، ئەو لایەنانە پێشتر داوای کشانەوەی ئەو 2500 سەربازەی ئەمریکایان کردبوو لە عێراق لەکاتێکدا هێشتا عێراق لە شەڕی داعشدا پێویستی بە هاوکاری ئەمریکایە.

بەرپرسێکی ئەمریکی بە رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی راگەیاندووە: "واشنتن دەیەوێت بڕیارەکانی ئەو راگەیێنراوە هاوبەشە جێبەجێ بکات، بەجۆرێک رۆڵی بەشێکی هێزەکانی دووبارە دادەڕێژێتەوە لە جیاتی ئەوەی سەربازی لە عێراق بکشێنێتەوە و ژمارەیان کەمبکاتەوە." 

ئەو بەرپرسە دەڵێ: "رێکخستنەوەی هێزەکان بە مانای کەمکردنەوەی ژمارەیان نایێت، بەڵکو تەنیا روونکردنەوە و رێکخستنی کاری ئەو هێزانە دەگرێتەوە، بە جۆرێک کە لەگەڵ پێشینەی ستراتیژیی ئەمریکا یەکبگرێتەوە."

 

 





ئەم هەواڵە 688جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad