English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تەنیا هێزی شەڕکەری ئەمریکا لە عێراق دەکشێتەوە
جۆ بایدن و مستەفا کازمی
2021-07-26 [09:41 AM]

​ZNA - هەولێر


جۆ بایدن سەرۆک‌کۆماری ئەمریکا، دوای چاوپێکەوتن لەگەڵ مستەفا کازمی باسی لە قۆناخێکی نوێی پێوەندیی ئەمریکا و عێراق کرد و گوتی هێزی شەڕکەری هەتا کۆتایی ساڵی ٢٠٢١ لە عێراق دەکشێتەوە.

بایدن رۆژی دووشەممە ٢٦ی تەمووز، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک‌وەزیرانی عێراق گوتی: ئێمە لە راهێنان و یارمەتیدانی عێراقیان  لە بەرانبەرداعشدا لەم وڵاتە دەمێنینەوە و ئەگەر بە پێویستیشی بزانین هێزەکانمیشان لە عێراق دەهێڵینەوە.

بایدن گوتی: هاوکاریی دژە تیرۆری ئەمریکا و عێراق بەردەوام دەبێت و ئەمەش قۆناخێکی نوێی پێوەندیی ئێمە و بەغدایە.

روسیا ئەلیەوم بەرلە دانیشتنی بایدن و کازمی، لە زمان سەرچاوەیەکی بڕواپێکراوی خۆیەوە بڵاوی‌کردەوە، تەنیا هێزی شەڕکەری ئەمریکا عێراق جێ‌دەهێڵن و ئەم رێککەوتنە هێزی هاوپەمانیی دژی داعش ناگرێتەوە.





ئەم هەواڵە 487جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad