English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌نبار... تیرۆرستێكی مه‌ترسیدار ده‌ستگیر كرا
2021-07-27 [12:25 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

شانه‌ی ئه‌منی سوپای عێراق رایگه‌یاند، هێزه‌كانی عێراق توانیان تیرۆرستێكی ترسناك له‌ باكوری قائیم له‌ ئه‌نبار ده‌ستگیر بكه‌ن كه‌ وه‌كو موفتی له‌ ریزه‌كانی داعش كاری ده‌كرد.

ئه‌و شانه‌یه‌ رایگه‌یاند، له‌كرده‌وه‌یه‌كی هه‌واڵگری به‌پشت به‌ستن به‌ زانیاری هه‌ولێری سه‌ربازی له‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری به‌شی هه‌واڵگری فه‌رمانده‌ی پرۆسه‌كانی جه‌زیره‌ توانرا شوێنی تیرۆرستێكی مه‌ترسیدار ده‌ستنیشان بكرێت له‌ جزیره‌ی ئه‌نبار.

ئه‌و شانه‌یه‌ وتیشی، ئه‌و تیرۆرسته‌ وه‌كو موفتی چه‌كدارانی داعش له‌ ریزه‌كانی ئه‌و ریكخراوه‌ تیرۆرستیه‌ كاری ده‌كرد و ژماره‌یه‌ك كوڕی له‌ ئه‌نجامی رزگاركردنی ناوچه‌كه‌ به‌ ده‌ستی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كوژراون.

ئه‌و كه‌سه‌ له‌ گوندی نزوه‌ی سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ی رومانه‌ باكوری قائیمی ئه‌نبار ده‌ستگیر كرا و به‌پێی ماده‌ی چواری تیرۆر داواكراو بوو.





ئەم هەواڵە 373جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad