English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری تەندروستی:  پێشبینی دەکەین لەنێو قۆناغی ترسناکی کۆرۆنادا بین
2021-08-02 [03:36 AM]

ZNA - ھەولێر



وەزیری تەندرووستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت، پێشبینی دەکەین لەنێو قۆناغی ترسناکی کۆرۆنادا بین.

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندرووستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا بۆ میدیاکان ڕایگەیاند، ھەر کەسێک نۆرەی ڤاکسینکردنی بێت، ئەوا بە نامەی مۆبایل ئاگادار دەکرێتەوە و پێویست ناکات قەرەباڵغی درووست بکات.

ئاماژەی بەوەش دا کە ئەڵمانیا ١٠٠ ھەزار پشکنینی پی.سی.ئاڕی پێشکەشی ھەرێمی کوردستان کردووە.

کونسووڵی ئەڵمانیاش لە کۆنفڕانسەکەدا ڕایگەیاند کە بنکەی گەڕۆکیان بۆ پشکنینی پی.سی.ئاڕ درووست کردووە.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە شەپۆلێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا ھەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و بەرپرسانی تەندرووستییش ھۆشداری دەدەن لەوەی پێویستە ڕێنمایییەکان جێبەجێ بکرێن.





ئەم هەواڵە 2311جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad