English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پزیشکانی ئیسرائیل داوادەکەن ئافره‌تانى شیردەر ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن
2021-08-05 [10:03 AM]

هەولێر — ZNA


توێژینەوەیەکی نوێ کە لە جۆرناڵی جاما بڵاوکراوەتەوە دەریخستووە ئەو ئافره‌تانه‌ی شیردەرن و ڤاکسینی کۆرۆنا وەردەگرن دژەتەنەکان لەرێگەی شیرەوە بۆ منداڵەکە دەگوازرێتەوە. توێژینەوەکە لەلایەن پزیشکانی ئیسرائیل ئەنجامدراوە و دەرکەوتووە ئەو خانمانەی ڤاکسینیان وەرگرتووە دوای دوو هەفتە دژەتەنەکان لەرێگەی شیرەوە بۆ منداڵەکەی گوازراوەتەوە. د. ئیلان یۆنگستەر، بەڕێوەبەری بەشی نەخۆشییە گوازراوەکانی منداڵان لە سەنتەری پزیشکی شامیر لە ئیسرائیل دەڵێت، لە وڵاتەکەمان رێگەمانداوە ئافره‌تانى  شیردەر ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن، چونکە دژەتەنەکان لەرێگەی شیری دایکەوە بۆ منداڵەکە دەچێت و منداڵەکەش لە کۆرۆنا دەپارێزێت. پزیشکانی ئیسرائیل داوادەکەن خانمانی شیردەر ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن بۆ ئەوەی دژەتەنەکان بتوانن منداڵەکەشیان لە کۆرۆنا بپارێزن.





ئەم هەواڵە 2122جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad