English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زیانەکانی زیادەڕەویکردن لە خواردنی مانگۆدا
2021-08-07 [04:40 AM]

ZNA — هەولێر


مانگۆ یەکێکە لە میوە هاوینەییەکان بەشێکی زۆری خەڵک حەزیان لێیە، سوودێکی تەندروستی زۆری هەیە، بەڵام زیادەڕەوی کردن لە خواردنیدا چەندین کێشەی تەندروستی لێدەکەوێتەوە. زیانەکانی زیادەڕەویکردن لە خواردنی مانگۆدا: -زیادەڕەویکردن لە خواردنی مانگۆ دەبێتە هۆی زیادکردنی جوڵەی ڕیخۆڵەکان بەشێوەیەکی زۆر، ئەمەش دەبێتە هۆی ئاوسانی سک و دروستبوونی غازات. -زۆر خواردنی مانگۆ دەبێتە هۆی خێراکردنی کرداری هەرس، ئەمەش هۆکارێکە بۆ توشبوون بە سکچوون. -مانگۆ ڕێژەیەکی زۆر شەکری سروشتی و کالۆری تێدایە و دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش، ئەمە ئەوە ناگەیەنێت بەیەکجاری واز لە خواردنی بهێنرێت، بەڵام پێویستە بەڕێژەیەکی گونجاو بخورێت و زیادەرەوی لە خواردنیدا نەکرێت. -مانگۆ مادەی کیمیای یۆروشیولی تێدایە لای هەندێک کەس کە بەرگەی ناگرن لەوانەیە ببێتە هۆی هەوکردنی پێست و خوران یان توشبوون بە هەستیاری.





ئەم هەواڵە 2212جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad