English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەو خۆراکانە لە هاویناندا دەردانی ئارەق زیاد دەکەن
2021-08-08 [04:28 AM]

ZNA - هەولێر


 ژووری دەرمانسازانی سەکسۆنیای خواروو لە ئەڵمانیا ئامۆژگاریی ئەوکەسانەی کردووە کە لە هاویناندا بەدەست زێدە ئارەقکردنەوەوە دەناڵێنن بەوەی خواردنی هەندێک جۆر لە خواردەمەنییەکان کەمبکەنەوە، لەشێوەی گۆشتی سوور، پاقلەمەنییەکان و بەرهەمەکانی سۆیا، سپێناخ و کەلەرم و گیا گوڵەنگ (مارچێو). بە وتەی ژووری دەرمانسازانی خوارووی سەکسۆنیا، بۆ کەمکردنەوەی زێدە دەردانی ئارەق واباشترە دەستبەرداری خواردنە تیژەکان و نیکۆتین و کافایینیش ببین، بەلەبەرچاوگرتنی ئەوەی هۆکارن بۆ ئەوەی جەستە ئارەقێکی زۆر دەربکات. هەروەک بۆدوورکەوتنەوە لە بۆنی ناخۆشیی عەرەقی جەستە، ژوورە ئەڵمانییەکە ڕێنماییداوە بەوەی بەشێوەیەکی بەردەوام مووی جەستە للابرێت و رۆژانە بە چای ساگا خۆبشۆرێت، لەبەرئەوەی ئەو جۆرە چایە تایبەتمەندی دژە میکرۆبی تێدایە. جگە لەوەی دەکرێت پۆدرەی تایبەت بەکاربهێنرێت، بەوپێیەی تایبەتمەندی و توانای مژینی شێداریی جەستەی هەیە. ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی





ئەم هەواڵە 2188جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad