English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق 33 ملیۆن ژەمە ڤاكسین دەكڕێت
2021-08-16 [09:30 AM]

​ZNA – هەولێر


بەرپرسێكی باڵای وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاشکرای دەكات،گرێبەستیان كردووە بۆ كڕینی 33 ملیۆن ژەمە ڤاكسین، هەروەها پلانیان ئامادەکردووەبەم زووانە بۆ کڕینی 18 ملیۆن ژەمە ڤاکسینی دژە کۆرۆنا.

ریاز حەلفی بەڕێوەبەری تەندروستی گشتی لە وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی فەرمی وڵاتەکەی رایگەیاند، گرێبەستییان لەگەڵ کۆمپانیا تایبەتمەندەکانی جیهان کردووە، بۆ دابینکردنی 33 ملیۆن ژەمە ڤاکسینی دژە کۆرۆنا، پلانیش ئامادەکراوە بۆ هاوردەکردنی 18 ملیۆن ژەمە ڤاکسین لە داهاتوویەکی نزیکدا، بۆ ئەوەی لە کۆتایی ساڵ رێژەی ڤاکسینکردنی خەڵک بگاتە 60٪.

حەلفی گوتیشی، کۆی ژمارەی ڤاکسینی داواکراو دەگاتە 48 ملیۆن، ئەمە جگە لەو بڕەی بێبەرامبەر لەلایەن هەندێک وڵاتەوە پێشکەشکراوە.

ئێستا لە عێراق هەرسێ جۆرە ڤاکسینی ڤایزەر، سینۆفارم و ئەسترازینیکا بەکاردێن، زیاتر لە 750 هەزار بنکەش بۆ پێدانی ڤاکسین بە هاووڵاتییان تەرخانکراون.

 





ئەم هەواڵە 865جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad