English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی دەرەوەی عێراق: سووریامان بۆ کۆنگرەی بەغدا بانگ نەکردووە
2021-08-16 [05:57 AM]

ZNA - هەولێر


وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، ئەو هەواڵانەی باس لە ناردنی بانگهێشتنامە بۆ حکومەتی سووریا بۆ بەشداریکردن لە کۆنگرەی بەغدا دەکەن پەیوەندی بە حکومەتی عێراقەوە نییە.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەڵێت، بانگهێشتنامەی فەرمی تەنیا بە ناوی سەرۆکوەزیران دەبێت و مافی هیچ لایەنێک نییە بە ناوی حکومەتەوە بانگهێشتنامە بۆ بەشداریکردن لە کۆنگرەی بەغدا بۆ وڵاتان بنێرێت.

پێشتر سەرچاوەیەکی عێراقی بڵاویکردبووەوە, فالح فەیاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی لەگەڵ بەشار ئەسەد سەرۆکی سووریا کۆبووەتەوە و بۆ کۆنگرەی وڵاتانی دراوسێی عێراق بانگهێشتی کردووە.

 بڕیارە کۆبوونەوەی وڵاتانی دراوسێی عێراق کۆتایی ئەم مانگە لە بەغدا بەڕێوەبچێت.





ئەم هەواڵە 640جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad