English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زانکۆی هارڤارد: سووتانی دارستانەکان و پیسبوونی هەوا هۆکارە بۆ زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا
2021-08-17 [09:14 AM]

ZNA — هەولێر


توێژینەوەیەکی پزیشکانی زانکۆی هارڤارد دەریخستووە پیسبوونی هەوا بەهۆی دوکەڵی سووتان هۆکارێکە بۆ زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا. پزیشکە ئەمریکییەکان لە زانکۆی هارڤارد تێبینییان کردووە لەو ناوچانەی دارستانەکان دەسوتێن و هەوای ناوچەکە پیس دەبێت، زۆرترین ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنای هەیە. فرانسیسکا دۆمینیجی، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە لە زانکۆی هارڤارد دەڵێت، بۆمان دەرکەوتووە کاتێک ئاگرکەوتنەوەیەک روودەدات و ئاستی تەنۆلکە پیسەکان بەتایبەت PM2.5 زیاددەکات لە هەوادا، تووشبوون بە کۆرۆنا و مردن بەهۆیەوە زیاتردەکات. سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە روونیدەکاتەوە، هەرچەندە توێژینەوەی زیاتر پێویستە بۆ دەرخستنی پەیوەندییەکە بەڵام پسیبوونی هەوا هۆکارە بۆ مردنی پێشوەختە، رەبۆ و تووشبوون بە گرفتەکانی کۆئەندامی هەناسە.توێژینەوەیەکی پزیشکانی زانکۆی هارڤارد دەریخستووە پیسبوونی هەوا بەهۆی دوکەڵی سووتان هۆکارێکە بۆ زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا. پزیشکە ئەمریکییەکان لە زانکۆی هارڤارد تێبینییان کردووە لەو ناوچانەی دارستانەکان دەسوتێن و هەوای ناوچەکە پیس دەبێت، زۆرترین ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنای هەیە. فرانسیسکا دۆمینیجی، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە لە زانکۆی هارڤارد دەڵێت، بۆمان دەرکەوتووە کاتێک ئاگرکەوتنەوەیەک روودەدات و ئاستی تەنۆلکە پیسەکان بەتایبەت PM2.5 زیاددەکات لە هەوادا، تووشبوون بە کۆرۆنا و مردن بەهۆیەوە زیاتردەکات. سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە روونیدەکاتەوە، هەرچەندە توێژینەوەی زیاتر پێویستە بۆ دەرخستنی پەیوەندییەکە بەڵام پسیبوونی هەوا هۆکارە بۆ مردنی پێشوەختە، رەبۆ و تووشبوون بە گرفتەکانی کۆئەندامی هەناسە.





ئەم هەواڵە 2056جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad