English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوودە تەندروستیەکانی تەماتە
2021-08-18 [09:33 AM]

ZNA — هەولێر


تەماتە تامێکی زۆر تایبەت و خۆشی نییە، بەڵام زۆر تەندروستە، تایبەتمەندییە سەرسوڕهێنەرەکانی تەماتە وایلێدەکات بەشێوەیەکی زۆر بەکاربهێنرێت بەتایبەتی لە وەرزی هاویندا. تقلل مخاطر الإصابة بالسرطان... 5 فوائد للطماطم قد لا تعرفها - Sputnik Arabic سوودە تەندروستیەکانی تەماتە: -دەوڵەمەندە بە مادەی لیکۆبین کە تایبتەمەندی دژەئۆکسان و هەوکردنی هەیە، ئەگەری توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ و خوینبەرەکان، جەڵتەی دڵ و مێشک کەم دەکاتەوە، ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین سی و پۆتاسیۆمی تێدایە یارمەتی تەندروستی دڵ دەدات. -ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە کەم دەکاتەوە. فوائد عصير الطماطم عديدة منها خفض الكوليسترول وإزالة سموم الجسم - اليوم السابع -تەماتە دەوڵەمەندە بە چەندین ماددەی سوودبەخش بۆ تەندروستی چاو، یارمەتی باشتر بینین دەدات و ڕێگری لە نەخۆشیەکانی چاو دەکات. -ترشی کلۆروگینیک و پۆتاسیۆمی تێدایە، یارمەتی دابەزاندنی پەستانی خوێن دەدات، ئەو کەسانەی پەستانی خوێنیان هەیە دەتوانن ئەو سەوزەوات و میوانە بخۆن کە دەوڵەمەندن بە پۆتاسیۆم وەک تەماتە، مۆز، قەیسی وشککراوە، پەتاتەی شیرین و نیسک، چونکە دەبنە هۆی دابەزاندنی پەستانی خوێن. -ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵەکان و ئاوی تێدایە یارمەتی کرداری هەرس و جوڵەی ڕیخۆڵەکان دەدات، لەگەڵ ئەوەشدا ڕیشاڵەکان ئارەزوی خواردن کەم دەکەنەوە ئەمەش هەستی تێری زیاد دەکات و دەبێتە هۆی دابەزاندنی کێش، هەروەها کاریگەری ئەرێنیشی لەسەر تەندروستی مێشک هەیە.  





ئەم هەواڵە 1669جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad