English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڤاکسین لە پێنج مانگی یەکەمی ئەمساڵ ژیانی 140 هەزار کەسی لە مردن بە کۆرۆنا رزگارکردووە
2021-08-19 [10:31 AM]

هەولێر — ZNA


توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە تەنیا لە پێنج مانگی یەکەمی ساڵی 2021دا ڤاکسینی کۆرۆنا ژیانی زیاتر لە 140 هەزار کەسی لە مردن بە کۆرۆنا رزگارکردووە. توێژینەوەکە لەلایەن پزیشکانی زانکۆی ئیندیانا و راند لە ئەمریکا ئەنجامدراوە و تێیدا هاتووە ڤاکسین ژیانی زۆر کەسی لە مردن بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا رزگارکردووە. سومێدها گوپتا، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە لە زانکۆی ئیندیانا دەڵێت، بە بەراورکردنی داتاکان دەرکەوتووە ئەو شوێنانەی رێژەی کوتان کەمبووە ژمارەی مردووان زیاتر بووە ، لە بەرامبەردا زۆری ڤاکسینکردن بووەتەهۆی کەمبوونەوەی مردن بە کۆرۆنا. لە توێژینەوەکەی پزیشکە ئەمریکییەکاندا هاتووە، تەنیا لە پێنج مانگی سەرەتای ئەمساڵ ڤاکسین ژیانی 140 هەزار کەسی لە مردن بە کۆرۆنا رزگارکردووە و ئەمەش دەرخەری ئەوەی ڤاکسین تاکە رێگەیە بۆ هێواشکردنەوەی پەتای کۆرۆنا.





ئەم هەواڵە 2113جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad