English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
باكووری بەغدا... لەهێرشێكی داعشدا 12 چەكداری حەشدی شەعبی كوژران و برینداربوون
2021-08-21 [07:45 AM]

ZNA – هەولێر


شەوی رابردوو لەناوچەی تارمییە چەكدارانی داعش هێرشیان كردە سەر حەشدی شەعبی بەوهۆیەوە 12 چەكداری حەشدی شەعبی كوژران و برینداربوون.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ 21/8/2021، دەستەی حەشدی شەعبی لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە کە چەکدارانی داعش هێرشیانکردووەتە سەر هێزێکی لیوای 12ـی حەشدی شەعبی لە شارۆچکەی تارمییە لە باکووری بەغدا و بەهۆیەوە چوار چەکداری حەشدی شەعبی کوژراون و شەشی  دیکە برینداربوون.

حەشدی شەعبی ناوی كوژراوەكانی هێرشەكەی شەوی ڕابردووی بڵاوكردەوە كە بریتین لە: زرغام عەدنان هانی جەنابی، جێگری فەرماندەی فەوج، عەلی کازم حاتم زیرجاوی، یوسف محەممەد کەریماوی و محەممەد حەمزە جبووری. هەروەها بریندارەکانیش بریتین لە: ریاز نووری جەنابی، مورتەزا عەلی لەفتە دەراجی، حەیدەر کریبج جەبار عەتوانی، حوسێن کازمی خزەیر مەسعودی، موهەنەد مونیر ئەسەدی و محەممەد ستار گەرعاوی.

 





ئەم هەواڵە 583جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad