English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
داعش لەرێگەی قەناس و بۆمبی چێندراو هێرشییان کردە سەر حەشدی شەعبی
2021-08-21 [07:58 AM]

ZNA-هەولێر


لە هێرشێکی چەکدارانی داعش لە باکووری بەغدا چوار چەکداری حەشدی شەعبی کوژران.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، درەنگانی شەوی رابردوو ژمارەیەک چەکداری داعش،لەرێگەی قەناس و بۆمبی چێندراو، هێرشییان کردە سەر لیوای 12ی حەشدی شەعبی، لە ناوچەی تاڕمییە لە باکووری بەغدا، لە ئاکامدا چوار چەکداری حەشد کوژران و هەشتی دیکەش برینداربوو، کە سەربە میلیشیای بزووتنەوەی نوجەبا بوون، یەکێک لە کوژراوەکان، جێگری فەرماندەی فەوجە.

لە ماوەی رابردووشدا چەکدارانی داعش لە چەند ناوچەیەکی عێراق دەستیان بە کردەوەکانیان کردووەتەوە، بەردەوام تاڕمییە ناوچەیەکی گەرمی پێکدادانی چەکدارانی داعش و حەشدی شەعبی بووە.

 





ئەم هەواڵە 565جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad