English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مستەفا كازمی: هەڵبژاردنی پێشوەختە لەكاتی خۆی بەرێوەدەچێت
2021-08-22 [09:21 AM]

ZNA- هەولێر


سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، عێراق لەبەردەم هەڵبژاردنێکی پێشوەختدایە و پابەندیش دەبن کە لە وادەی خۆی و لە 10 -10 -2021، داهاتوودا بەڕێوەبچێت.

 

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، مستەفا کازمی لەگەڵ شاندێکی باڵای حکومیدا روویان لە وڵاتی کوەیت کرد و بەر لە سەردانەکەشی رایگەیاند، هەموو رێوشوێنەکانیان گرتووەتەبەر تا هەڵبژاردنەکان لە وادەی خۆیدا و بە شێوەیەکی پاک و بێگەرد بەڕێوەبچێت.

رۆژی شەممەش، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، هیچ گۆڕانکارییەک بەسەر کاتی هەڵبژاردندا نایەت و بە هاوکاری دوو کۆمپانیای کۆری و ئەڵمانی و دەزگای هەواڵگری، بۆ جاری دووەم و سێیەم سێرڤەرەکانی هەڵبژاردن پشکنینى بۆ دەکەنەوە، بۆ ئەوەی ئامادەبن بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق.

لە درێژەی قسەکانیدا مستەفا کازمی باسی لەوەشکرد، سەردانەکەی بۆ کوەیت بۆ گفتوگۆکردنە لەبارەی ژمارەیەک دۆسیەی گرنگی ئابوری و سیاسی و وزە و وەبەرهێنان و چەند دۆسێیەکی تر کە خزمەت بە بەرژەوەندی هەردوو وڵات دەکەن.

 

 





ئەم هەواڵە 730جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad