English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوودە تەندروستیەکانی کولەکە
2021-08-22 [12:21 PM]

هەولێر - ZNA


کولەکە یەکێکە لەو سەوزەواتانەی دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکان و ئاسان هەرس دەبێت، لەلایەن بچووک و گەورەوە خواستێکی زۆری لەسەرە، کالۆری کەمی تێدایە و سوودێکی تەندروستی زۆر بە جەستە دەگەیەنێت. سیلفانا فۆس پسپۆڕی بواری خۆراک دەڵێت: کولەکە سوودێکی زۆری هەیە، یارمەتی کرداری ڕیخۆڵەکان دەدات و چارەسەری قەبزی دەکات، کولەکە دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان و ئاو یارمەتی کرداری هەرس و کەم کردنەوەی کۆلیستڕۆڵی خوێن دەدات، ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی خوێنبەرەکان و بەردی زراو کەم دەکاتەوە. ماذا يحدث لجسمك عند تناول الكوسة يوميًا؟ | الكونسلتو کولەکە کالۆری و شەکر و چەوری تێدا نییە ئەمەش ڕێگری لە توشبوون بە نەخۆشی شەکرە لەجۆری دوو دەکات، توێکڵی کولەکەش سوودێکی زۆری لە ڕێکخستنی کرداری هۆرمۆنەکان و غودەر دەرەقیدا هەیە و یارمەتی ڕێکخستنی ئەنسۆلینی جەستە دەدات، کولەکە سەرچاوەیەکی سەرەکی ڤیتامینەکانە یارمەتی تەندروستی دڵ دەدات، ڕێژەیەکی زۆر پۆتاسیۆمی تێدایە کۆنتڕۆڵی پەستانی خوێن دەکات و رێگری لە جەڵتە دەکات. طريقة عمل محشي الكوسا في الفرن - موضوع ڕێژەیەکی زۆر دژەئۆکسانی تێدایە یارمەتی دابەزاندنی پەستانی خوێن دەدات و خوێنەبەرەکان دەپارێزێت، دەوڵەمەندە بە کارۆتینات کە سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی چاو هەیە.





ئەم هەواڵە 1915جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad